تەرمی هەدیە سوەر گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردرا

هەدیە سوەر گەریلای یەژا ستار لە شەڕدا لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر لە چیای باگۆک شەهید بوو. بنەماڵەکەی تەرمەکەیان وەرگرتەوە و لە ناوچەی وێرانشاری پارێزگای ڕحا لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکیان سپێردرا.

هەدیە سوەر (ئارژین خویندا گابار) لە ٢٧ی تەموز لە شەڕی چیای باگۆک لە ناوچەی نسێبینی مێردین شەهید بوو، پاش ٥ مانگ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بنەماڵەکەی دوێنێ تەرمی سوەریان لە گۆڕستانی بێکەسان لە ناوچەی ئارتوکلو لە مێردین وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ ناوچەی وێرانشار لە پارێزگای ڕحا.

تەرمی سوەر گەریلای یەژا ستار لە گۆڕستانی نوێ لەسەر ڕێگای سەرێکانی بەخاک سپێردرا.

پۆلیس جگە لە بنەماڵەکەی ڕێگەی بەکەسێکی تر نەدا، کە بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا بکەن.

ژ.ت