تەرمی رۆژنامەوان سالاز لە زێدی خۆی بە خاکسپێردرا
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز لە وان بە خاکسپێردرا و بە سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز لە وان بە خاکسپێردرا و بە سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
تەرمی رۆژنامەوان سالاز کە لە ١٤ی تشرینی یەکەم بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کردبوو، لە وان بە خاکسپێردرا.
تەرمەکە سەرلەبەیانی گەیەندرایە شارەکە و گواسترایەوە بۆ مزگەوتی بۆیالار.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) سەردار ئاتڵان، نوێنەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، توهای-دەر، مەبیا-دەر، کەسک و رێکخراوە مەدەنی و رۆژنامەوانیەکان بەشدارییان لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمەکە کرد.
دوای نوێژی نیوەڕۆ، نوێژی مردوو لە سەر تەرمەکە کرا و دواتر تەرمی سالاز گواسترایەوە بۆ گۆڕستانی ئاککوپروی توشبای سەر بە وان. پۆلیسەکان کە چواردەوری گۆڕستانەکەیان گرتبوو، جگە لە ئەندامانی خێزانەکەی رێگەیان بە کەسی تر نەدا بچنە ناو گۆڕستانەکەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی جەماوەری لێکەوتەوە.
تەرمەکە لەلایەن ٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی سالازەوە بەخاکسپێردرا دواتر جەماوەرەکە بەرەو هۆڵی پرسەکانی مزگەوتی هایرەتیەی کۆن کەوتنەرێگە، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ پرسەکە لەوێ بەرێوەدەچێت.