تەرمی شەهید تێکۆشەر پێنجوێن بەخاکسپێردرا

تەرمی تێکۆشەر پێنجوێن کە لە شەڕێکدا لە ئەلکێ شەهیدببوو، لە ئامەد لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە تێکۆشەر پێنجوێن (لەڤەند ئاندیچ) کە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە بۆتان لە شەڕدا شەهید ببوو، لە ئامەد بەخاکسپێردرا.

تەرمی تێکۆشەر بە بێ ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی بکرێت، لە گۆڕستانی بێکەسانی شڕنەخ بەخاکسپێدرابوو. دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی خوێن، پاش ٥ مانگ تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەی کرا.

بنەماڵەکە تەرمەکەیان بەمەبەستی بە خاکسپاردنی لە گۆڕستانی یەنیکۆی بردە ناوچەی یەنیکۆی.

هێشتا تەرمەکە نەگەیشتبووە شارەکە پۆلیس چواردەوری گۆڕستانەکەیان کرد و جگە لە بنەماڵەکەی رێگەیان بە کەس نەدا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا بکەن.

جەماوەرێکی زۆر کە هەریەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی عەداڵەت کایا و جەیلان ئاکچاشیان لەناودابوو، لەبەردەم دەرگای گۆڕستانەکە وەستابوون و تاکۆتایی هاتنی مەراسیمی بە خاکسپارندەکە چاوەڕێی بنەماڵەکەیان کرد.

هـ . ب