تەڤ-چاند و نەچەرە: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی سزایی لەسێدارەدانی هونەرمەند تۆماج ساڵحی بوەستێتەوە

تەڤ-چاند و نەچەرە بڕیاریی سەپاندی سزایی لە سێدارەدانی هونەرمەند تۆماج ساڵحییان شەرمەزارکرد کە لەلایەن دەڵەتی ئێرانەوە سەپێنراوە و بانگەوازییان لە هەمووانکرد لە دژی ئەو سزایە بووەستنەوە.

ڕاگەیاندراوی تەڤ-چاند و نەچەرە

ناوەندی چاندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (نەچەرە) و تەڤ-چاند لە دژی بڕینەوەی سزایی لە سێدارەدانی ئێران بەسەر هونەرمەند تۆماج ساڵحی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ وەک تەڤ-چاند و نەچەرە سزایی لە سێدارەدانی هونەرمەند توماج ساڵحی، کە ماوەیەکە زیندانیکراوە شەرمەزاردەکەین، بانگەوازیی لە ڕیکخراوەکانی نێونەتەوەی و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی دەکەین دەنگی ناڕازیبوون هەڵبڕن.

دەوڵەتی ئێران لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە سود وەرەگرێت

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ژمارەیەکی زۆری لە هونەرمەند، ڕۆشنبیر، چالاکوان و کەسانی ناودار لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکراوەن و کوژراون. لەبەرامبەر ئەم کارانەدا، لە دەرەوە و ناوەی ئێران گەل لە بەرامبەر زۆرداری و گوشارانەدا وەستاوەتەوە. تۆماج ساڵحی هونەرمەندی گەنجی بەختیاری، وەک سیمبوڵی ناڕازیبوون دەرکەوت و بووە هێز بۆ گەنجان. لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و لە ئێستاشدا سزایی لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە! وەک تەڤ-چاند و نەچەرە بانگ لەهەوو لایەنێک، دامەزراوەی سیاسی، چڤاکی و چاندی دەکەین با دەنگیان بگەیەنن بە هەموو شوێنێک بۆ ئەوەی سزایی لە سێدارەدانی تۆماج ساڵحی بەتاڵبکرێتەوە. چونکە گەر ئەم سزایە جێبەجێبکرێت، ئەوا هونەرمەند سامان یاسین و چەندانی تر لە سێدارە دەدرێن. ڕوونە دەوڵەتی ئێران لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە سود وەرەگرێت."