ڤیدیۆی چالاکییەکانی دژ بە داگیرکەران لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین – ١

شەڕ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین تەنها لە سەنگەرەکان و تونێلەکانی بەرخۆداندا نییە. لە ماوەی ٤ مانگ و نیودا چەندین بنکە و سەربازگە و هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی داگیرکەران تەقێنرانەوە تەوە و ڤیدیۆیان تۆمار کراوە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بۆ  داگیرکاری دەستپێکردووە. ئەو هەوڵە سەربازییە لە مانگەکانی بەهارەوە دەستی پێکرد و ماوەیەکی زۆریش ئامادەکاری بۆ کرا بوو، بەڵام لە راستیدا ئەوەی ڕوویدا، ئەوە بوو، کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار خۆیان بۆ ئەو هێرشە ئامادە کردبوو.

هێرشەکە سەرەتا بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و دابەزاندنی داگیرکەران بە دەیان هەلیکۆپتەر دەستیپێکرد. ئامانجیشیان ئەوە بووە پەیوەندیی نێوان ناوچەکانی گەریلا تەنگ و سنووردار بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپای تورک دەیخواست لە ڕێگەی ئەم هێرش بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین مانەوەی خۆی هەمیشەی و بەردەوام بکات، بەڵام بە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکان، کە خۆیان بە تاکتیکەکانی جەنگ ئامادە کردبوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و سوپاکەى تووشی شۆک بوون.

سوپای تورک بە هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوی هاوچەرخ و چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کرد. بەرامبەر ئەوە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەر لە رۆژی یەکەمەوە لەدژی سوپای تورک دەیان چالاکیان ئەنجام دا. بێگومان ئەم چالاکییانە لە ماوەی ٤ مانگ و نیودا تەنیا سنووردار نەبوو تونێلەکانی بەرخودان و بەرەنگارییەوە، بەڵکو لە هەموو شاخ و شاخ و سەنگەرێکدا، کە سوپای داگیرکەر دەیخواست خۆی تیادا جێگیر بکات، لەلایەن گەریلاکانەوە دەکرانە ئامانج و گورزی قورسیان لێدەدرا.

سەرەڕای هەلومەرجی سەختی شەڕەکە، گەریلاکان ڤیدیۆی بەشێک لەو چالاکییانەیان تۆمار کردووە. بەو ڤیدیۆیانە، کە لە گەریلا تیڤی و ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە بڵاوکرانەوە شکستی سوپای تورکی داگیرکەر لە شەڕی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بەهەموان نیشان درا.

ئێمە ئەو ڤیدیۆیانەمان کۆچالاکی، کە بوونەتە کابوس و مۆتەکە بۆ دەوڵەتی تورک و لەلایەن میدیاکانی تورکەوە نەبینران. ئەوەتا ئەو ڤیدیۆیانە نیشانی دەدەن، کە سوپای تورکیای داگیرکەری لە نێوان ١٣ی نیسان و ٣١ی ئابی ٢٠٢٢دا چۆن لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لەلایەن گەریلاوە گورزی لێدەدرێت:

١٣ی نیسان: کاتژمێر ١٨:١٣ لەسەر شاخی شەهید دڵگەش، هێزەکانی یەژا ستار داگیرکەرانیان خستەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و پاشان بە چەکی قورس لێیان دان. ئەو چالاکییە، کە لە دژی دوو سەنگەر ئەنجامدرا ٣ داگیرکەری تیادا سزادرا و دوو سەنگەر و سیستمی کامێرای چاودێری تێکشکێنران.

١٩ی نیسان: کاتژمێر ١١:١٠ خولەک لەسەر شاخی شەهید جوان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر، داگیرکەران لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٦ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

٢٣ی نیسان: گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل بە چالاکیی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانیان دا. ڤیدیۆی ساتی سزادانی داگیرکەرێکیان تۆمار کرد.

٢٦ی نیسان: هێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان لە ناوچەکانی بەرخۆدانی وەرخەل چالاکییەکی کاریگەرییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا. لە ڤیدیۆیی چالاکییەکەدا، کە گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە، ئەوە دەبینرێت، کە لە چالاکیەکەدا ٨ داگیرکەر سزا دەدرێن.

٢٧ی نیسان: لە ماوەی ئەو ڕۆژەدا گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار گورزی قورسیان لە داگیرکەرانی دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخودان و بەرەنگاریی وەرخەل دا، لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکار سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون.

٧ی ئایار: کاتژمێر ١٨:٢٠ لە سەر شاخی شەهید ئاخین، داگیرکەران لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەی گەریلاکاندا ٢ داگیرکەر سزادران.

١٠ی ئایار: کاتژمێر ١٦:٢٠ گەریلاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەل دا لەو داگیرکەرانەیان دا، کە هەوڵیان دەدا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕدا خۆیان جێگیر بکەن. ڤیدیۆی سات بە ساتی چالاکیەکە تۆمار کراوە، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە ڕایگەیاند، ٢ داگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.

١٩ی ئایار: کاتژمێر ١١:٤٠ پێش نیوەڕۆ ئەو داگیرکەرانەی لە شاخی خاچ و گۆڕەپانی خانتوری حەفتانین لە جموجوڵ دا بوون لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەکەدا ٩ سەربازی سوپای تورک دەبینرێن، کە ڤیدیۆی چالاکیەکە لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاو کرایەوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەنیی هەپەگە ڕایگەیاندووە، لەو چالاکییەدا ٧ داگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.

٢٤ی ئایار: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەیان لەدژی ئەو داگیرکەرانە دەستپێکرد، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای زاپ هەوڵیان دەدا چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانەکانی جەنگ بەسەر شاخی جەهەنەم دا ببارێنن، ساتەکانی ئەو چالاکییە لەلایەن هێزکانی گەریلاوە تۆمار کرا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە ١٨ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی ئایار: هێزەکانی سوپای تورک هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم دابەزن، هێزەکانی گەریلا لە دژیان چالاکیان ئەنجامدا و لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا تووشی شڵەژان و ترس بوون و دەستیان بە ڕاکردن کرد، ڤیدیۆی ئەو چالاکییە بە کامێرای گەریلا تۆمار کراوە.

٢٩ی ئایار: بەرەبەیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین، شەڕی قورس لە نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و گەریلاکاندا هاتە ئاراوە. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران. ڤیدیۆی یەکێک لەو سەربازانەی کوژراوە، ناوی نوری مەلیح بۆزکورت بوو، ڤیدیۆکەى  بڵاوکرایەوە. سەرباری ئەوەش بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکەن، بۆزکورت بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

٣ی حوزەیران: کاتژمێر ١٤:٤٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بە چالاکیی نیشانە شکێنی هێرشکرایە سەر داگیرکەران و لێیاندرا. ڤیدیۆی ئەو چالاکییە لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە، کە داگیرکەرێکی تیادا سزا درا.

٦ی حوزەیران: کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید زەمانی ٢ داگیرکەر سزا دران. ڤیدیۆیی ئەو چالاکییە لە ١٨ی حوزەیران دا لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.

١٥ی حوزەیران: گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لەو سەربازە داگیرکەرانەی سوپای تورکی داگیرکەری دا، کە بەرەو قوڵایی ناوچەی بەرخودان دەڕۆیشتن. ڤیدیۆەکانی ئەو چالاکییەدا ٢ ڕۆژ دوای چالاکییەکە لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  بڵاوکرایەوە، دواتر ناوچەی بەرخۆدان لەلایەن سوپای تورکەوە بە تۆپی ئۆبوس و فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٥ی تەمووز: کاتژمێر ٢٠:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکیی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا و ڤیدیۆی چالاکییەکەش سات بە سات تۆمار کرابوو.

٦ی تەموز: کاتژمێر ٢٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لەگەڵ سەگەکانیاندا بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەڕێکەوتن و کەوتنە بۆسەی گەریلاوە. لەو چالاکییەدا ١٣ داگیرکەری کڵاو سوور سزادران. ڤیدیۆی ئەو چالاکییە سات بە سات تۆمار کرابوو.

١٧ی تەموز: کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دوو باڵەوە چوونە سەر داگیرکەران. بە نارنجۆکی دەستی و چەکی تاکەکەسی لە داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەر سزادران. ڤیدیۆی چالاکیەکە لە ٨ی ئابدا لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.

١٨ی تەمووز: کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دەورووبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید پیردۆغان سەرنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا، ڤیدیۆیی ئەەو چالاکییە چەند ڕۆژێک دواتر لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.

٢٢ی تەممووز: کاتژمێر ٠٠:٣٠ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بە چالاکیی نیشانەشکێنی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. ڤیدیۆی ئەم چالاکییە، کە داگیرکەرێکی تیادا سزا دراوە بڵاوکرایەوە.

١٠ی ئاب: کاتژمێر ٠٩:٤٠ ئەو داگیرکەرانەی دەیانخواست بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕی سەر شاخی شەهید زەمانی بۆردومان بکەن، کاتێک کۆبوونەوە لەلایەن گەریلاکانەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکەیان تێکشکێنرا. ڤیدیۆی ئەم چالاکییە سات بە سات تۆمار کرا و بڵاوکرایەوە.

سبەی:

* چالاکیەکانی دژ بە سەربازگەکانی سوپای تورک لە باشووری کوردستان

* ئەو هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی سەربازییانەى، کە کراونەتە ئامانج و لێیاندراوە

*  ئەو کەلوپەلە سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.

ژ.ت