ڤیدیۆی ئەو چەکانە بڵاوکرایەوە، کە لە وەرخەل دەستیان بەسەردا گیراوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی داگیرکەرانی بڵاو کردەوە، کە لە مانگی ئایاردا لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەل لە ئەنجامی چالاکیی تەقاندنەوەدا دەستی بەسەردا گیرابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە ٢٧ی ئایاردا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاوکردبوویەوە:

"لە ٢٦ی ئایار و لە کاتژمێر ١٢:٢٠ دا داگیرکەران هەوڵیاندا بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەل، بەڵام هێزەکانمان بە تاکتیکی تەقاندنەوە لە داگیرکەرانیان دا. پاشان کاتژمێر ١٢:٤٥ بە چەکی تاکەکەسی لەو  داگیرکەرانەیان دا، کە دەستیان بە جموجوڵ کردبوو، لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە تەقاندنەوە و لە کاتژمێر ١٣:١٥ بە چەکی قورس لە دژی ئەو داگیرکەرانە چالاکی ئەنجامدرا، کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی جەنگ.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی هێزەکانماندا بەلایەنی کەمەوە ٣ داگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەریش بە سەختی بریندار بوون. هاوکات هێزەکانمان چوونەسەر داگیرکەران و دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی ٥٥ و هێدفۆنێکدا گرت. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دووربخەنەوە، بەڵام هێزەکانمان تەقەیان لە هەلیکۆپتەرەکان کرد و هەلیکۆپتەرەکانیش ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن".

ژ.ت