وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان: ئازادی ڕێبەرئاپۆ ئازادی گەلی کوردە
وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپات دەکەنەوە و دەڵێن: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلی کوردە".
وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپات دەکەنەوە و دەڵێن: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلی کوردە".
تا دێت پشتیوانییەکان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" فراوانتر دەبێت، وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان دەربارەی گرنگی هەڵمەتەکە و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
"ئێمەی گەلی کورد نە دەبڕێینەوە، نە دەسڕدرێینەوە"
دایکی سێ شەهیدی ڕێگەی ئازادی کوردستان، دایکە کوردستان سەرەنجی خستە سەر گەینگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "وەک ژنێکی کورد و دایکی شەهید پەیامی من ئەوەیە هەرچی زووە ڕێبەری گەلی کورد، ڕێبەری ئاشتی و ئازادی و ئارامی، ئازاد ببێت، ئازادی ڕێبەرئاپۆ ئازادی گەلی کوردە و ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمەی گەلی کورد ئازاد نابین".
دایکە کوردستان ئاماژەی کرد بە هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و هەرێمەکانی گەریلا، گوتی: "دەوڵەتی تورک کیمایی بەسەر هەڤاڵامان دەکات، ئێمەش نە دەبڕێینەوە نە دەسڕێینەوە، ئێمەی گەلی کورد هەر دەمێنین".
"چارەسەری سەرەکی لای ڕێبەر ئاپۆیە"
باوکی شەهید، ئامانج حەمەڕەشید، وتی: "ئەم کەمپەینە تا ١٤ ی شوبات، بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ و کۆڕ و سیمینار بەردەوام دەبێت، ئێمەش وەک گەلی باشور بەشداردەبین لەم کەمپینە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بێ ڕێبەر ئاپۆ پرسی کورد لە هیچ پارچەیەکی کوردستان چارەسەر ناکرێت. چارەسەری سەرەکی لای ڕێبەر ئاپۆیە".
"پێویستە گەنجان و ژنان بەشداری خۆپیشاندان بکەن"
ژنە چالاکوان، ئەدیبە عەلی ئاماژەی بەگرنگی هەڵوێست وەرگرتنی گەنجان و ژنانی ئازادیخوازی کرد لە بەشداربوونیان لە خۆپیشاندانان و وتی: "وەک ژنێکی ئازاد بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کورد، داوکارم لە گەنجان و ژانانی ئازادیخواز بەشداری لە خۆپیشاندان بکەن بۆ ئازادی ڕێبەری ڕێبەر ئاپۆ، پەیامم بۆ گەلی کورد ئەوەیە هەموو کات خۆپیشاندان بکەن تا ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان و گۆشەگیری ئازاد ببێت".
هـ . ب