'وەک گەریلاکانی یەژاستار سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین'
گەریلای یەژاستار زەلال جزیر کە لە دژی هێرشەکانی دوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەشداری لە خۆڕاگریدا کردووە، وتی، "وەک گەریلاکانی یەژاستار ئێمە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".
گەریلای یەژاستار زەلال جزیر کە لە دژی هێرشەکانی دوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەشداری لە خۆڕاگریدا کردووە، وتی، "وەک گەریلاکانی یەژاستار ئێمە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".
بەرخودان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژا ستار بەردەوامە. گەریلای یەژاستار زەلال جزیر یەک لەو گەریلایانەیە کە بەشداری لە بەرخودانەکەدا کردووە، لەبارەی دوایین دۆخی شەڕەوە هەڵسەنگاندنی کرد.
'لەسەر ئەو هێڵەی هاوڕێ بێریتان خوڵقاندوویەتی رێدەکەین'
گەریلا زەلال جزیر رایگەیاند، کە گەریلاکانی یەژاستار لە ئاڤاشین کە شەڕ تیایدا دژواربوو، رۆڵ و ئەرکێکی گرنگیان لەئەستۆ گرت و وتی، "لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی دوژمن، ئێمەش بەشداریمان لە شەڕ و بەرخوداندا کرد. بەتایبەت هەڤاڵ سارا و روکەن نیشانی هەموانیاندا کە تێکۆشانی ژنان گەیشتووەتە چ قۆناغێک. شەڕ چەندەش دژوار بێت ئێمە بەرخودانمان دەگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن و هەرگیز شکست قەبوڵ ناکەین. وەک ژنان ئێمە ئەوە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمانی دەزانین. لە سەر ئەو هێڵە رێدەکەین کە هاوڕێ بێریتان ئافراندوویەتی. شەهید بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت چالاکی گەورەی کرد. لەمڕۆشدا بە هەزاران بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت بە هەمان شێوە خۆڕاگری دەکەن. لە هەرێمی بۆتان هەڤاڵ دەستان بۆتانیش هێڵی بەرخودانی شەهید بێریتانی بە بنەماگرت و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن گیانی خۆی بەخت کرد. سوپای ژن لە سایەی هاوڕێ گیانبازەکانمان گەیشتە ئەم قۆناغە".
گەریلا زەلال جزیر ئەوەی خستەڕوو کە ئەمڕۆ لە چەندین ناوچەی کوردستان بە تایبەت لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بەرخودانێکی گەورە لەئارادایە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "ژنە گەریلاکان لەم بەرخودانەشدا بەشدارن و لە دژی دوژمن چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدەن. ئەوەی ئێمەی لە بەرامبەر دوژمن گەیاندووەتە ئاستێکی بەهێزی لەم جۆرە، رێبەر ئاپۆیە. وەک گەریکالانی یەژاستار بۆ ئێمە گرنگ و واتادارە کە ببینە هێزی پێشەنگی تێکۆشانی لە دژی دوژمن. دوژمن پشتی بە تەکنەلۆژیا بەستووە، بەڵام ئیرادەی گەریلا تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورک شکست دەدات. ئێمە تا کۆتا دڵۆپی خوێنمان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و کوردستاندا تێدەکۆشین، ئێمە دوژمن شکست دەدەین و سەرکەوتن مسۆگەر و یەکلا دەکەینەوە".
هـ . ب