"ویستیان لە کەسایەتی هەڤاڵانی زیندانی ئامەددا، رۆح و ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن"

وەڵات مەدیاد گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) رایگەیاند: لە ئێستاشدا ئیرادەیەک کە بەرۆحی ١٤ی تەمووز بەڕێوەدەچێ، خۆبەدەستەوەدان پەسەند ناکات و وەک گەریلاکانی هەپەگە بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری و شەڕ دەکەن.

وەڵات مەدیاد گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) سەبارەت بە خۆڕاگری ١٤ی تەمووز بۆ ئاژانسەکەمان دوا. وەڵات مەدیاد لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە سیستەمی زیندانی ئامەد، رۆحی خۆڕاگرییەک کە بە هەڤاڵ مەزڵوم دوغانەوە لە نەورۆزدا دەستی پێکرد و هەتا رۆژی ئەمڕۆمان درێژەی هەیە، خۆڕاگری زیندانیان، رۆحی خۆڕاگری گەریلایان و ترسی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ئازادی‌خوازان هەڵسەنگاندنی کرد.

ویستیان لە کەسایەتی هەڤاڵانی زیندانی ئامەددا رۆح و ئیرادەی گەلی کورد تێکنشکێنن

گەریلای هێزەکانی پاراستنی پاراستنی گەل(هەپەگە) وەڵات مەدیاد لە سەرەتای قسەکانی‌دا ئاماژەی بە چۆنێتی ئاوابوونی زیندانی ئامەد و رۆحی پەکەکە کرد و وتی:"دەوڵەتانی فاشیست بە بەندکردنی کوردانی ئازادی‌خواز و ئەندامانی رێکخستنی ئاپۆیی خوازیارن بزوتنەوەی ئازادی لەناو ببەن. دەیانویست سیاسەتەکانی نکۆڵی‌کردن و لەناوبردنی کوردان لە زیندانەکان درێژە پێ‌بدەن. لەسەر ئەو بنەمایە زیندانی ئامەدیان بە فەرمانداری ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژییە گەورەکان‌دا جێگەیان گرتووە؛ ئاوا کرد. لە دوای کودەتای ١٢ی ئەیلول وێڕای لەناوبردنی بزوتنەوە کۆمۆنیست و چەپەکان، ویستیان بزوتنەوەی پەکەکەش لەناو ببەن. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو کەسانەی کە ئازادی‌خوازن لە زیندانی ئامەد دا کۆدەکەنەوە. دەیانویست ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن و ئەمە بە دونیا قەبووڵ‌بکەن کە لەسەر رووی زەوی کورد بوونی نییە. لە دژی ئەم سیاسەتە قڕکردنانە، لە دژی ئەم ئەشکەنجە و هێرشانە بە رۆحی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان کە لە رۆژی نەورۆزدا جەستەی خستە بەر ئاگر، بە رۆحی چوارینەکان کە لە دوای هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان بوونە بازنەیەک لە ئاگر، دوژمن تووشی شۆکێکی مەزن بوو. لە دوای ئەمەش دوژمن ویستی رێبازی ئەشکەنجەدان درێژە پێبدات. ویستیان لە کەسایەتی هەڤاڵانی زیندانی ئامەددا رۆح و ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن."

ئێستاکەش ئیرادەیەک کە بەرۆحی ١٤ی تەمووز بەڕێوەدەچێ، خۆبەدەستەوەدان پەسەند ناکات

گەریلای هەپەگە وەڵات مەدیاد لە بەردەوامی قسەکانی‌دا باسی لەسەر چالاکی ١٤ی تەمووز کرد و جەختی لەسەر خۆڕاگرییەک کردەوە کە هەتا رۆژگاری ئەمڕۆمان لە زیندانەکانەوە بەڕێوە دەچێت و گووتی:" لە دژی ئەم سیاسەتانەی کە لە دوای چالاکی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان و چوارینەکان لەسەر گیراوانی سیاسی درێژەی هەبوو، لە لایەن چوار هەڤاڵانەوە بە رۆحێکی فیدایی چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد. ئەم رۆحەی زیندانی ئامەد بە نەورۆزەوە دەستی پێکرد و هەتا ١٤ی تەمووز درێژەی هەبوو. لەراستی‌دا بنگەی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بنگەیەکی پتەو و بنگەی خۆڕاگری دامەزرا. دوژمن هەتا رۆژگاری ئەمڕۆشمان درێژە بەم سیاسەتانە دەدات بەڵام، ماوەی ٥٠ ساڵە کە بزوتنەوەی ئاپۆیی ئاوا بووە کە خۆبەدەستەوەدانی تێدا نییە. ئێستاکەش هێرشی سەر زیندانەکان بەردەوامە، هێرشی سەر هەرێمەکانی گەریلا بەردەوامە و هەروەها هێرشێکی زۆر لەسەر گەلەکەمان بەڕێوەدەچێ. هەروەها هێرشەکانیان بۆ سەر سروشتی کوردستان و تاڵانکردنی سروشتی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەدەچێ. لە راستی‌دا ئەگەر بڕوانینە ئەم هێرشانەی داگیرکەران دیار دەبێت کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ ئەوەی بنکەوتنەکانی پەردەپۆش بکات، بە شێوەیەکی دژوار سیاسەتە چەپەڵەکانیان بەردەوام دەکەن. لە ١٩٧٨ هەتا رۆژگاری ئەمڕۆمان لە زیندانان‌دا رادەست‌بوونێکی پەسەند نەکراوە. لە بەرامبەر بەم خۆڕاگرییە دەبینین کە رۆژی ئەمڕۆشمان ئەو گیراوە سیاسییانەی ماوەی زیندانییان کۆتایی هاتووە بە بیانووی جیاوازەوە داخوازن ئەوان رادەست بگرن. ئەم کەسانە زیاتر لە ٣٠ ساڵە خۆڕاگری دەکەن کەواتە ئێستاکەش ئەم ئیرادەیە بێ وێنەیە کە بە رۆحی خۆڕاگری ١٤ی تەمووز بەڕێوەدەچێت؛ خۆبەدەستەوەدان پەسەند ناکات."

هەر چالاکییەکی گەریلا بۆ ئەوان وەک بنکەوتنێکە

وەڵات مەدیاد لە بەردەوامی قسەکانی‌دا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ، هێرشی سەر هەرێمەکانی گەریلا کرد و جەختی لەسەر خۆڕاگری ئازادی‌خوازان کردەوە و بەمشێوەیە دوا:"دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆش هەمان سیاسەتان بەڕێوەدەبات. زیاتر لە ٢ ساڵە هیچ زانیارییەک لەسەر رێبەر ئاپۆ نییە. لەڕاستی‌دا دەیانهەوێت لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە زۆر جێگەیان رادەست‌بوون بەسەر ئازادی‌خوازان‌دا بسەلمێنن. بەڵام دەبینێت کە بە دروشمی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان 'بەرخۆدان ژیانە' کەسێک رادەستی پەسەند ناکات. لەسەر هەرێمەکانی گەریلاش بەڕێگەی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی و شەڕی چەپەڵی خۆیان خوازیارن گەریلایان رادەست بگرن. بە درۆ و دەلەسەوە دەڵێن لە باکووری کوردستان و زۆر شوێن گەریلا نەماوە و هەموومان پاکتاوکردوون. بەس بزوتنەوەی گەریلایانی ئازادی کوردستان لە باکوور، باشوور و رۆژهەڵات و هەر شوێنێک بە رۆحێکی فیداییەوە خۆڕاگری و شەڕ دەکەن. هەڤاڵ خەبات و هەڤاڵ زانا لە مێردینی باکووری کوردستان نیشاندەری درێژەپێدەرانی رۆحی ١٤ی تیرمە‌هـ لە سەردەمی ئەمڕۆما‌ن‌دانە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هێزێکی زۆری سەربازی و هەموو تەکنیکی خۆیانەوە هێرش دەکەنە سەر سەنگەری هەردووک هەڤاڵان؛ بەس هەردوو هەڤاڵ بە رۆحی بەرخۆدان ئەم تەکنیکەیان پووچەڵ کردەوە و رادەستبوونیان پەسەند نەکرد و بە رۆحێکی گیانبازییەوە هەتا هەناسەی کۆتاییان شەڕیان کرد. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکورک و باکووری کوردستان لە هەر جێگەیەک گەریلا هەنە و هەر چالاکییەکی گەریلا بۆ ئەوان وەک بنکەوتنێکە."

ئێمە گەریلایانی هەپەگە بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری و شەڕ دەکەین

گەریلای هەپەگە وەڵات مەدیاد لە کۆتایی قسەکانی‌دا باسی لەسەر بێ ئەنجام بوونی هێرشەکانی داگیرکەران کرد و جەختی لەسەر بڕیارداریان لە بەرخۆدان و سەرکەوتن کردەوە و وتی:"ئەم رۆحە، رۆحێکە کە لە گەلەکەشمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وەڵاتیش‌دا هەیە. گەلەکەمان خاوەندارێتی لە رۆڵەکانیان لەسەر چیا ئازادەکانی کوردستان و زیندانان‌دا دەکات. لەم ماوەی دوایی‌دا هێرشیان کردبووە سەر گۆڕستانی شەهیدانی ئازادی، دەوڵەتێکی وەهایە کە قەڵخانێکی ترسی بۆخۆی ئاوا کردووە، کە هێرش‌ دەکاتە سەر مەزاری شۆڕشگێڕانی کورد. دەوڵەتی فاشیست چەندە هێرشی زیندانەکان، چیاکانی کوردستان، گەلەکەمان و تەنانەت مەزارەکانیشمان بکات؛ هەرگیز ئەم هێرشانەیان ئەنجامگیر نابێت و ئەمە سەلمێنەری تێکشکان و بنکەوتنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە. ئەم رۆحە بنەمای خۆی لە زیندانی ئیمڕاڵی لە رێبەر ئاپۆوە دەگرێت. ئەوان نایانهەوێت رێنماییەکانی رێبەر ئاپۆ دەرکەون. هەڵبەتە بۆ ئەمانەش لە هەموو لایەکەوە هاوکاری دەوڵەتانی دەرەوە بۆ تورکیا درووست دەبێ. ئێمە هیچ رادەست بوونێک پەسەند ناکەین نە بۆ خۆمان نە بۆ گەلەکەمان. ئێمە وەک گەریلایانی هەپەگە لە دژی ئەم هێرشە چەپەڵانە بە رۆحی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری و شەڕ دەکەین. خۆڕاگری هەڤاڵانی زیندان و گەلەکەمان لە دڵەوە سڵاو دەکەین."

هـ . ب