ئادا: ئیمەش لەگەڵ ڕۆڵە زیندانیکراوەکانمان بەرخۆدان دەکەین

ڕەشاهات ئادا خوشکی گەورەی یەکێک زیندانی مانگرتوو، حەمدوسەنا ئادا ڕایگەیاند، تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، ڕۆڵەکانمان لە زینداندان و ئێمەیش لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.

حەمدوسەنا ئادا، کە لە زیندانی ژمارە ١ی ئاسایشی باڵای ئامەد دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، لە ساڵی ٢٠١١لە ناوچەی لجێ ئامەد بە تۆمەتی "ئەندامێتی لەڕێکخراو" دەستگیرکراوە. دوای دەستگیرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ڕیزە. لە ئەنجامی هەوڵ و داواکارییەکان، دیسان گوازراوەتەوە زیندانی ئامەد. ڕەشاهات ئادای خوشکی باسی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی کرد. ئادا وەبیری هێنایەوە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ دۆخی زیندانیانی نەخۆش، ئەشکەنجەدان و ڕاگرتنی مافەکان، ١٤ مانگ "ئێشکگریی دادپەروەری"یان بەڕایوە بردووە.

 "ڕۆڵەکانمان بۆ گەل و ناسنامەیان تێکۆشان دەکەن "

ئادا ڕوونیکردەوە کە ڕۆڵەکانیان بۆ گەل ناسنامەی خۆیان تێکۆشان دەکەن و دەڵێت:"کارێکی خراپیان نەکردووە". ڕۆڵەکانمان بۆ ئەم خاکە گیانیان فیدا کرد. دوای ئەوەی براکەم زیندانی کرا، دووریان خستنەوە بۆ ڕیزە. ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە. لە ئەنجامی هەوڵێکی زۆر ڕەوانەی ئامەد کرایەوە. لە زیندان ئەشکەنجە دەدرێن، ئەم هەڵسوکەوتانەمان قبووڵ نییە. پشتیوانی لە تێکۆشانی مافی ڕۆڵەکانمان دەکەین. دەبێت کۆتایی بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری بهێنن."

 "بۆ ئەوەی بژین و ژیان ببەخشن بەرخۆدان دەکەن"

ئادا باسی ئەوەی کرد، پێش دەستپێکردنی مانگرتنەکە، دیداری لەگەڵ براکەی لە زیندان ئەنجامداوە و دەڵێت:" براکەم وتی کە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن، ورەیان بەرزبوو و خۆڕاگری دەکەن، بۆ ئەوەی بژین و ژیان ببەخشن بەرخۆدان دەکەن. ئێمە دەمانەوێت هەمووان پشتگیری ئەم بەرخۆدانە بکەن. تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت ڕۆڵەکانمان لە زیندانن و ئێمەیش لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکەین. من داوادەکەم هەمووان پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان بکەن."