یادکردنەوەی شەهیدان لە مەخمور: لە سایەی ئەوانەوە بووینە خاوەن ئیرادە
کۆمیەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور شەهیدی رەنج و تێکۆشان سەگڤان نێروەهی و شەهیدانی ئینترناسیۆناڵیست تێکۆشەر پڵنگ، لێگەرین جیا و هێلین قەرەچوخی بەبیرهێنایەوە.
کۆمیەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور شەهیدی رەنج و تێکۆشان سەگڤان نێروەهی و شەهیدانی ئینترناسیۆناڵیست تێکۆشەر پڵنگ، لێگەرین جیا و هێلین قەرەچوخی بەبیرهێنایەوە.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) شەهیدی رەنج و تێکۆشان سەگڤان نێروەهی و شەهیدانی ئینتر ناسیۆناڵیست تێکۆشەر پڵنگ (لۆرۆنزۆ ئۆرستی)، لێگەرین جیان (ئالینا سانچز) و هێلین قەرەچوخ (ئانا کامبڵ)ی بە بیرهێنایەوە.
یادەکە لە بینای کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد.
دوای رێزلێنانەکە لە سەر ناوی ئەنجومەنی گەل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور شۆڕش ددێری قسەی کرد و سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و وتی، "ئێمە لەسەرەتادا دەڵێین، با سەری رێبەر ئاپۆ ساغ بێت. شەهیدان واتای ژیانی ئێمەن. لەسایەی شەهیدانەوە بووینە هێز و ئیرادە. دوژمن قورساییەکی زۆر دەخاتە سەر مەخمور و هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. دووبارە سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین.
هەروەها برای شەهید سەگڤان ئەحمەد نێروەهی قسەی کرد و سەرەتا دەستخۆشی لە گەلی کەمپەکە کرد و وتی، "خەمی سەرشانی ئێمەتان سوک کرد، لەبەر ئەوە ئێمە وەک بنەماڵە قەرزارباری ئێوەین و پێزانینمان هەیە. براکەم بەردەوام لە بەرامبەر نادادی و ستەم خۆڕاگری کرد و تا کۆتایی لەسەر ئەرکەکەی خۆی بوو. ئێمە وەک برای شەهید، شەهیدی رەنج و تێکۆشان شەهید سەگڤانین. کاتێک لە نەخۆشخانە بوو بەردەوام دەیگوت مزگێنیەکەی پارتەکەمان چییە؟ بەردەوام بیر و رەنجی ئەو لە پێناو ئازادیدا بوو. دوبارە سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کورد دەکەین".
هـ . ب