سنە
هادیلە قەرەیلان، دایکی موراد قەرەیلان، فەرماندەی نەپەگە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە، کە لە ٧ی کانوونی دووەم کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە لە زۆر شوێنی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و بەڕێوەچوو.
هەروەها لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش یادی دایە هادیلە قەرەیلان دایکی موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کرایەوە.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە لەلایەن دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمی بە بیر هێنانەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕێز بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، دایکان وێنەکانی هادیلە قەرەیلان کە لەسەری نووسرابوو"دایکانی شۆڕشگێڕی کوردستان" لە گەڵ وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
هەروەها گۆشەیەکی شوێنی مەراسیمەکە بە گوڵ و وێنە و مۆمی داگیرساو ڕازاندرا بووەوە.
لەم مەراسیمەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە کە تیایدا وێڕای ڕێزلێنان بۆ یادی دایە هادیلە قەرەیلان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی قەرەیلان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەت موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل کرا.
لە دەقی بەیاننامەکەدا وتراوە:"بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە لەتیفە، دایکی سەربەرزی، هەڤاڵ مەروان، ئەندامی دایکانی ئاشتی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەردەبڕین". "ڕۆحی دایکانی کوردستان شادبێ و نموونەیان زیاتر بێت".
دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە، مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.