لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە حەقی ئارمانج قسەی بۆ رادیۆ دەنگی گەل کرد و سەبارەت بە پرسە گەرمەکان هەڵسەنگاندنی کرد.
حەقی ئارمانج لە سەرەتای قسەکانیدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و رایگەیاند، گۆشەگیری گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجە. ئامانج باسی لە گرنگی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یش کرد، کە ١٠ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەستیپێکراوە. ئارمانج وتی، "چەند رۆژی ماوە پێبنێینە ساڵی نوێوە. ماوەیەک بەر لە ئێستا پێمان نایە ٤٦ەمین ساڵیادی پارتیمان. لەسەرەتادا ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ، سەرجەم هەڤاڵانمان لە زیندانەکان، لە گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ساڵی نوێ، زیاتر ئەرکی خۆمان بەجێبگەیەنین و پێویستترین وەڵام بە دوژمنی داگیرکەری مرۆڤایەتی بدەینەوە و بەم جۆرە سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین. ئێستا بە راستیش دوژمنی گەلان، دەسەڵاتداری جیهان، ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەت بۆ ئەوەی تۆڵە لە رێبەر ئاپۆ بکەنەوە، گۆشەگیرییەکی رەها بەڕێوەدەبەن. ئەم سیستمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی جیهان پێشدەخرێت. رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر دەسەڵاتداری لەسەر گەلان تێدەکۆشێت. هەر لە گەنجییەوە تێگەیشت و بە گوێرەی ئەو رۆحە هاوڕێیەتی بەرەوپێش برد. هەربۆیە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ کەوتنە جموجۆڵ و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا. ٢٦ ساڵ بە سەر ئەوەدا تێپەڕ دەبێت. ئەستەمە کە مرۆڤ لە مێژوودا نمونەیەکی بەو جۆرە بدۆزێتەوە کە کەسێک لە هەموو مافە مرۆڤایەتیەکانی بێ بەش بکرێت. واتە بە تەواوەتی دەنگی ئەو لەگەل بپچڕێندرێت. واتە شتێکی بەم جۆرە لە مێژوودا نەبینراوە. رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە بەرخودان دەکات. رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بەو گۆشەگیرییە سەری دانەنەواند. بەردەوام هەڵوێستێکی خۆڕاگرانەی پەیڕەو کرد و ئەو هەڵوێستەی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، ئەمڕۆ لە کوردستان بۆ گەلی کورد، کادرەکانی بزوتنەوەکەمان و هەموو کەس رێگەی بەرخودان و تێکۆشان نیشان دەدات. ئێمە لە دژی پیلانگێڕی و لە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشین.
ئەو هەڵمەتەی لە ١٠ی تشرینی یەکەم لەلایەن دۆستانی کورد دەسیپێکراوە، بە کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و گەلی کورد تیادا بەشداربووە. ئە هەڵمەتە تادێت بەرفراوانتر دەبێت. لەم دواییەدا هەڤاڵانیشمان لە زیندانەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بە شێوەی نۆرەیی کردووە. واتە بەم جۆرە تادێت بەرفراوانتر دەبێت. بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بێت و پرسی کورد بە رێبازی سیاسی چارەسەربکرێت، گەلی کورد لەسەر پێیە و تێدەکۆشێت. ئەوەی ئێمە لێرەدا لێی تێدەگەین چییە؟ ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، قەبوڵکراون و ١٠ی تشرینی یەکەم لەسەر ئەو بنەمایە لە ٧٤ ناوەند هەڵمەتەکە راگەیەندرا. لێدوانیان داوە و چالاکیان سازکرد، بەم جۆرە پەیوەستبوونیان بە رێبەر ئاپۆ و دۆزی کورد نیشاندا. تادێت ئەوە بە جەماوەری دەبێت. واتە ئەندێشەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ ئازادی و یەکسانی گەلان بووە ئەڵترناتیڤ و جێگرەوە. رەنگە زۆر کەس بە باشی رێبەرایەتی نەناسن، بەڵام هەر ئەوەی لە رێبەرایەتی تێگەیشتن بەو رادەیە پشتیوانی زیادی کرد. هەموو گەلانی ئازادیخواز کە دەیانەوێت لە دژی ستەمکاران تێبکۆشن، ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆیان وەک رووناکیەک بینی و لەپێناو ئازادیدا کەوتنەڕێ. واتە ئەوان دەزانن کاتێک رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئازاد بوو، ئەوە سودی بۆ هەموو گەلانی جیهان دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە بەشدار دەبن لە تێکۆشاندا. ئێستا خۆی دەزانرێت، لە هەموو شوێنێک کتێبەکانی رێبەر ئاپۆ دەگەڕێندرێن، دەخوێندرێنەوە و وەردەگێڕدرێنەوە. لە راستیدا ئێمە دواکەوتین. واتە چەندە زوو هەڵسەنگاندنەکان و پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ بڵاوبکرانایەوە، بە زمانی بیانی وەرگێڕانیان بۆ بکرایەوە، ئەگەری زۆر بوو کە زیاتر لەمە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکرایە. هەرچەندە درەنگیش کەوت، بەڵام ئەو ئاستەی ئێستا پێی گەیشتووە زۆر بەنرخە. ئێستا وەک گەلی کورد و کادرە فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ دەبێت ئێمە زیاتر لەسەر ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ خۆمان قووڵ بکەینەوە. ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەوەی کە زیاتر لە رێبەر ئاپۆ تێبگەین، دەبێت ئێمە بە کردەوەش ئەوە جێبەجێ بکەین. ئەوە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە دەبێت دوای نەخەین و هەڵینەپەسێرین. ئەگەر مرۆڤ بە باشی لە رێبەر ئاپۆ تێنەگات، ناتوانێت بە باشی پراتیک جێبەجێ بکات. هەر کاتێک ئێمە بە باشی لە رێبەر ئاپۆ تێگەیشتین، ئەو کاتە ئێمە دەتوانی پراتیکێکی سەرکەوتووانەمان هەبێت. دەبێت هەموو ساتێک لەناو تێکۆشانی هەمە چەشندا بین.
ئێستا زۆر باسی ساڵانی رابردوو ناکەین. لەبەر ئەوەی زۆرجار فەرماندەیی بریارگەمان هەڵسەنگاندنی کردووە، واتە ساڵ بە ساڵ هەڵیسەنگاندووە. بەڵام وەک ئەمساڵ، خۆی لە خۆیدا لە سەرەتای ساڵەکەدا لە کوردستان و تورکیا بومەلەرزە روویدا. زۆر کەس ژیانیان لەدەستدا. شەشی شوبات بەڕێوەبەری بزوتنەوەکەمان قۆناغی بێ چالاکی راگەیاند. دوای ئەوەش هەڵبژاردن هاتەئاراوە. دەوڵەتی تورک ئەو قۆناغی بێ چالاکیەی کە لەلایەن بزوتنەوەکەمانەوە راگەیەندراوە وەک دەرفەت بەکارهێنا. لەباکوور و باشووری کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا دەهات هێرشەکانی دژوارتر دەکرد و ئامادەکارییەکانی خۆی زیاتر بەرەوپێش دەبرد. بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پشوودرێژیی گەورەیان بە بنەما گرت هیج چالاکیەکیان ئەنجام نەدا. ئێستا لەم ماوانەی دواییدا ئامانجی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، پلانێکی ستراتیژییە. دەیەوێت موسڵ و کەرکوک و تەواوی باشووری کوردستان داگیربکات. پلانەکەی لەسەر ئەو بنەمایەیە. بابەتەکە پەکەکە نییە. دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی بە هەوڵێکی بەو جۆرە کردووە. دوژمن دەیویست لەماوەیەکی کورتدا، واتە لە نێوان چەند مانگدا ئەنجام بەدەستبهێنێت. بەڵام بەرخودانێک کە گیرایەبەر و هەڵوێستی گەریلاکانی ئاپۆیی نەیهێشت ئەو ئامانجەی بێتەدی. تا زیاتر بەرەوپێش هات زیانی گیانی زیاتری بەرکەوت. بەم جۆرە گەیشتە رۆژی ئەمڕۆ. بەدرێژایی ساڵەکەش ویستی هەندێک سەنگەرەکانی بەرفراوان بکات. تەنیا لە مەتینا هەندێک شوێنی گرت، بەڵام لە هێڵی زاپ و ئەو ناوچانەدا نەیتوانی یەک هەنگاویش پێشڕەوی بکات. سوپای تورک لە تاڵاو و قوڕ و لیتە چەقیوە، ناتوانێت لێی بێتە دەرەوە. وەک بابەتێکی لوتبەرزی و غرووری لێهاتووە بەلایەوە. واتە ئەگەر بکشێتەوە ریسوا دەبێت. بەڵام بە مانەوەشی لەوێ زیانە گیانیەکانی زۆر دەبن. واتە لە رووی دەرەونیەوە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر سوپای تورک ساز بووە. ئێمە لە زۆر ساتدا ئەوە دەبینین. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی زیاتر سوپای تورکی تەنگەتاو کرد. بەڵام بە درێژایی ساڵەکە دەتوانین بڵێین، زۆر چالاکی کاریگەر، بە تاکتیکی دەوڵەمەند بەرەوپێشخران. هەم لە تونێلەکانی شەڕ زۆر بەرخودانی گەورە ئەنجامدران، لە بەرامبەر چەکی کیمیایی قەدەغە هەڵوێستێکی گیانبازانە نیشاندرا. بە سەدان، بە هەزاران سەربازی دوژمن سزادران. لە رێگەی تیمە گەڕۆکەکانیشەوە زۆر چالاکی دەوڵەمەند ئەنجام دران. لەو ماوانەدا زیاتر لە هێڵی زاپ و مەتینا چەندین چالاکی ئەنجامدران. بۆ رای گشتیش بڵاوکرایەوە، کە لە شاخی ئامێدی، شاخی چارچەل و شاخی ئۆرتێی مەتینا چالاکی کاریگەر و شوێندانەر بەئەنجام گەیشتن. دوژمن گورزی زۆر قورسی بەرکەوت. بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە سەرباری روونی دیمەنەکان و ئاشکرابوونی هەمووشتێک، بەڵام زیانەکانی خۆیان دەشاردەوە. لە راستیشدا زۆر دیمەن بڵاوکرانەوە، تائێستاش زۆر دیمەن بڵاونەکراونەتەوە و لە داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە. سەرەڕای ئەوانەش دوژمن تەنیا بەشێکی کەم لە زیانە گیانیەکانی راگەیاند. بەڵام راستی جیاوازە. ئێمە تەنیا بە قسە ئەوە ناڵێین، ئەوەتا بە دیمەن هەیە. دوژمن زیاتر لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە تاکتیکی جێبەجێ کرد. کاتێک چاودێرییان نەبێت، بە دەوری خۆیانەوە بە تەکنەلۆژیا بەنداو، تەلبەند و دیوار ساز دەکەن. واتە بۆ ئەوەی پلانی گەریلا سەرنەگرێت، زۆر تاکتیکی جیاجیایان بەکارهێنا. کاتێک هەلی بۆ رێدەکەوێت ٢٤ کاتژمێر بە فرۆکەی سیخۆڕی و بە هاوکاری کوردانی خائین، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت هەموو شتێک دەکات. سەرباری هەموو ئەوانەش، هەڤاڵان جارێکی تر چوون و کەوتنە ناو جەرگەی دوژمنەوە و گورزی قورسیان لێدان، سەنگەرەکانیان گرتن و دەستیان بە سەر زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرت. واتە تێگەیشت کە بە هیچ جۆرێک ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بوونە فیدایی ئاپۆیی، بپارێزێت. ئەم دوا چالاکیەی گەریلاکان کە لە دژی ئەوان ئەنجامیان دا ئەمەی نیشاندا. هەڤاڵان بە لەسەر خۆیی لە شاخەکە جێگیر بوون و چوونە سەر تەرمەکانیان، زۆر کەلوپەلیان کۆکردەوە و هەروەها هەڤاڵان زۆر تەرمیان لەوێ نەهێشت و لەگەڵ خۆیان هێنایەوە. ئەمە دەریدەخات گەریلاکان کە خاوەن رۆحێکی گیانبازین، لە سوپای تورک و تەکنەلۆژیاکەی ناترسن. ئەم چالاکیانەی ئەم دواییە، ترسێکی گەورەی خستە ناو دڵی دوژمنەوە. ئێستا سیستمێک کە سوپای تورک پەرەی پێداوە ئەوەیە کە زەوی بکۆڵێت و بچێتە ژێر زەویەوە و خۆی بشارێتەوە و دەوروبەری خۆی دیوار، تەلبەند و مینڕێژ بکات. بەم جۆرە بیری دەکردەوە کە خۆی دەپارێزێت. رێگە و رێبازێک هەیە کە گەریلا دەیزانێت. خۆی لەسەر ئەو بنەمایە گەریلا خۆی گەیاندە ئەوان. واتە دەتوانین بڵێین کە لەماوەکانی داهاتووشدا چالاکی زیاتر دەکرێن. بە چالاکیەکانی پێشوو و بە گەریلای نوێی گەنجیش ئەزمون بەدەست دەهێندرێت. بەم جۆرە توڕەییەکی بەهێز هەیە. بەتایبەتی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ، هێرشەکانی سەر گەلەکەمان، ئەو تیرۆر و ئەشکەنجەیەی ئەنجام دەدرێت، گەمارۆکانی سەر گەلەکەمان، لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردان، توڕەییەکی گەورەی لای گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دروست کردووە. وەک هێزی پاراستنی گەل دەبێت چالاکیەکانمان چۆن بن، هەڵوێستی ئێمە چۆن بێت، هەر ساتێک ئێمە لە بەرامبەر دوژمن چ رێگە و رێبازێک بەرەوپێش ببەین، واتە لێرەدا تادێت بەرچاوڕوونی بەهێزتر و گەورەتر دەبێت. بەمەش لە هەر شەڕڤانێکدا ئاستێکی بەرز ساز دەبێت. مرۆڤ چەندە خۆی لە هۆشمەندی ئاپۆیدا بەهێز بکات، ئەوەندەش لە چالکیەکانیدا سەرکەوتوو دەبێت. واتە لە تونێلەکانی شەڕدا لەناو تیمە گەڕۆکەکاندا و لە پەروەردەدا لە سەر ئەو بنەمایە ئامادەکاری دەکرێت.
ساڵی ٢٠٢٣ لە باکوری کوردستان دژوارترین شەڕ هاتە ئاراوە. ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورک بە بەرفراوانی بەڕێوەچوون. خۆیان دەڵێن هەموو مانگێک هەزاران ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی تاقە گەریلایەکیش لە باکوور نەهێڵێت، هەموو دەرفەتەکانی خۆی خستووەتەگەڕ. هەموو رێگە و رێبازێک بەکاردەهێنێت و بەم جۆرە دەیەوێت بگاتە ئەنجام. ئامانجیان ئەوەبوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ساڵیادی کۆماری تورکیا، گەریلاکان لە باکووری کوردستان بە تەواوەتی لەناو ببەن.
ئامانجیان ئەوە بوو. هەرچەندە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کاتیان دانا بوو کە هیچ کەسێک بەجێ نەهێڵن و بەم فکرە دەستیان کرد بە هێڕشکردن. بە هەموو شیوەیەک ئۆپراسیۆنیان کرد. لەم ئۆپەراسیۆنانەی سوپای تورک لە باکووری کوردستاندا، هەندێک شەهیدمان دا. ناسنامەی هەڤالانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا. وەک فەرماندەمان، هەڤال لەیلا سۆرخوین، ڕۆژبین، ئاخین موش، خەمگین مەلازگیرت، جانشێر ماکو، زۆزان و زۆرێک لە هەڤاڵانی بەنرخ و فەرماندە پێشەنگەکانمان شەهید بوون. وەک هەڤال ڕێدوور و دەستان کە لەسەر هێلی هەڤال زیلان لەناو دوژمندا خۆیان تەقاندەوە، هێلێکی فیدایی زۆر گەورە دروست بوو. هەر شەهیدێک لە باکووری کوردستان مێژوویەکی نووسی. بەرخۆدانێکی هیندە گەورەیان نیشان دا کە بە شەهیدبوونی خۆیان گورزیان لە دوژمن دەدا. بە شەهید بوونیان دوژمنیان ترساند. زۆربەی شەهیدەکانمان لە باکووری کوردستان بەم شێوەیە شەهید بوون. بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢٣ لە باکووری کوردستان بەرخۆدانێکی مێژوویی بوو. مرۆڤ ناتوانێت بە چەند وشەیەک وەسفی ئەو بەرخۆدانە بکات. لە هەموو پارێزگاکانمان، لە سەرحەد، گارزان، دەرسیم، ئامەد، ماردین، بۆتان و وان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانێکی گەورە پێشکەوت. دوژمن ویستی هەندێک تاکتیکی جیاواز بەکاربهێنێت و ڕۆژ بە ڕۆژ پەریان بەتاکتیکەکانیان دەدا. ئەم تاکتیکانە چین؟ تەکنیک و هەواڵگرییە. قورسایی هێزیان زیاتر لەسەر ئەو دوو لایەنەیە. بە باشی لەوە تێدەگات کە ناتوانێت سوپاکەی بجولێنێت و ناوچەکە کەشف بکات، بۆ ئەوەی ئەم کارە بکات بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتی بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت. لە مەیدانەکانی جەنگدا بە شێوەیەکی بەرفراوان تەکنیکەکی جێگیر دەکات و پشتی پێدەبەستێت. گومانی لە هەر شوێنێک هەبێت کە هەڤالانمان پێیدا تێپەر دەبن، بە هاوکاری سیخورەکان و تەکنەلۆژیاکەیان هێرش دەکەنە سەر هەڤالانمان. هەوڵ دەدەن بە هەر شێوەیەک بێت هێرش بکەنە سەر شوێنی هەڤالانمان کە لە ڕێگەی سیخۆرەکانیانەوە دەستنیشانیان کردووە. دوژمن شەڕێکی نامەردانە ئەنجام دەدات.
ئەوەی کە دوژمن ئەمساڵ بەشێوەیەکی چر بەکاری هێنا ئەمە بوو. هەندێک ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان بەڕێوەچوو. بچووک بێت یان گەورە، هەندێک ناوچەیان داگیر کرد و توانییان بجوڵێن. یەکێک لەو ڕێبازانەی کە ساڵانێکە بەکاری دەهێنن و ئەمساڵیش بەکاریان هێنا، داگیرکردنی هەندێک ناوچە بوو. بۆ ئەوەی لە باکووری کوردستان کاریگەری لەسەر گەلەکەمان دروست بکەن، نزیکەی هەموو ئەو ناوچە ستراتیژیانەیان داگیر کرد. بە بیانوی دەرهێنانی کانگاکان و دروستکردنی بەنداو ئەم کارەیان ئەنجامدا، توانییان بەو شێوەیە هەندێک شوێنی بەرز و ستراتیژی داگیر بکەن.
دەبێت باش لەوە تێبگەین کە ئەم شەڕە شەڕیکی دەرونییە، شەڕێکی تایبەتە. دوژمن بە شێوەیەکی چر شەڕی تایبەت و دەروونی بەکاردەهێنێت. ئەم شێوازی شەڕە لە سەردەمی ئاکەپە و مەهەپەدا بە شێوەیەکی چرتر بەکاردەهێنرێت. سیاسەتێکی دووڕوویی قووڵ بەڕێوەدەبەن. هەمووان دەزانن کە ئەو شێوازە سیاسەتە ڕاست نییە، بەڵام هێشتاش بەردەوامن لە بەکارهێنانی سیاسەتی دووڕوویی، لەو بوارەدا شارەزاییەکی باشیان هەیە. ئێستا ئەوان لە دۆخێکی لاوازدان، بێ چارە ماون و نازانن چی بکەن، بەڵام وا خۆیان نیشاندەدەن کە زۆر بەهێزن. لە ڕووی ئابوورییەوە گەلی تورکیا بەدەست برسێتی و سەختی ژیانەوە دەناڵێنن، بەڵام دەوڵەت وا خۆی نیشان دەدات وەک ئەوەی بڵێی هیچ شتێک لە ئارادا نییە. لە ڕووی سەربازییەوە سوپاکەیان لەژێر فشارێکی سەخت دایە. ڕۆژ نییە دانەیەکیان نەکوژرێت، تەنگاو بووە، ڕێ و کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە. سوپاکەیان وەک گروپێکی چەتەی لێهاتووە، بەو حالەشەوە دەڵێت 'سوپاکەمان لە جاران بەهێزترە، سیستەمی سەربازیمان بەهێزترە لە جاران'. هەوڵ دەدات بەو شێوەیە خۆی بەهێز نیشان بدات. لە ڕووی تەکنەلۆژیاشەوە خۆی هەڵدەداتەوە. ئەوان چییان وت دەبێت مرۆڤەکان پێچەوانەکەی بە ڕاست بزانن. ئەمە ڕاستیەکەیە.
بۆچی ئیمە ئەمانە دەڵێین؟ لەبەرئەوەی ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دەوڵەتی تورکیا دەکەین و باش لە سیاسەتە داگیرکارییەکانیان تێگەیشتوین. لە باکووری کوردستان و تورکیا بە وردی چاودیری دۆخی ئابووری، بەرودۆخی گەلەکەمان و تەکنەلۆژیای سەربازی دەولەتی تورکی داگیرکەر دەکەین. ئێمە لە خۆمانەوە قسەناکەین. دەوڵەتی تورک لە لاواز ترین قۆناغی خۆیدایە و لە لێواری شکست دایە. بەڵام وا خۆی نیشان دەدات کە زۆر بەهێزە. دەڵێن لەناویان دەبەین و لەگەڵ هەموو کەسێکدا ئامادەی جەنگین. هەڕەشە لە هەموو لایەک دەکات. خۆی بە شێوەیەکی جیاواز نیشان دەدات. بەڵام لە گۆرەپانی تێکۆشاندا دۆخەکە زۆر جیاوازە. پێویستە گەلەکەمان، کادیرانمان، هاورێکانمان و هەموو کەسێک باش لەم ڕاستییە تێبگات کە دەوڵەتی تورک لە ئێستادا لە لێواری شکستدایە و ناتوانێت نکۆلی لێبکات. ئەوەی کە لە هەندێک ناوچە جێگیربووە، بەواتای ئەوە نایەت کە دەوڵەتی تورک زۆر بەهێزە، ڕێک پێچەوانەکەیەتی. خۆیان خستۆتە ژێر زەوی، لەناو ترس و خۆفێکی بێ ڕادەدا دەژین. دەبێت لەوە تێبگەین، ئەو هێزەی کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕ دەکات زۆر بەهێزە. لە ناوچەکانی وەک دەرسیم، ئامەد، ماردین، بۆتان و سەحەد بێ ناوبر ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و مانگانە ئاماری ئۆپراسیۆنەکانی بلاودەکاتەوە، ئەمە لەبەر ئەوە نییە کە زۆر بەهێزە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە لە هەڤالمان دەترسێت. دەبێت مرۆڤ باش لەم ڕاستییە تێبگات. ئەم ساڵ لە باکووری کوردستان هەڤالانمان هەندێک چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام چاوەروان دەکرا کە ژمارەی چالاکییەکان زیاتر بێت، لەبەرئەوەی هەڤالانمان لەو ناوچانەدا زۆر بەهێزن. هەڤاڵانی باکوور لە ئاستێکی بەهێزدان. هەڤاڵانمان دەتوانن لە بەرامبەر ئەم ئۆپراسیونانە چالاکیی زۆر بەهێز ئەنجام بدەن، هەڤاڵانمان گورز لە دوژمن دەدەن و خۆیان دەپارێزێن. هەرچەندە لەو شەڕەدا شەهیدمان داوە بەڵام بەگشتی هەڤالانمان خۆیان پاراستووە. دەبێت گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو شەڕە تایبەتەی کە لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوە دەبرێت خۆی بەهێز بکات. هەر خۆی شەڕی تایبەت کاریگەری لەسەر هەڤالانمان دروست ناکات. دەبێت گەلەکەمان نەکەوێتە ژێر کاریگەری شەڕی تایبەت. بەکورتی دەتوانین بڵێین ئەو ئۆپراسیۆنەی کە بەئامانجی لەناو بردنی گەریلاکانی ئازادی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ئەنجامدرا بێ ئەنجام ماوە.
ماوەی چەند ساڵێکە گەریلاکانی ئازادی لە ناوچەکانی پاراستنی میدیادا لە وەرزی زستان، لە جموجۆڵدان. لە ڕاستیدا ئێمە بە ئەوەمان بە گەریلاکانی باکووری کوردستان نەسپارد بوو کە لە وەرزی زستاندا لە جموجۆڵدا بن. زستان پرۆسەی پەروەردەیە. تا ئێستا هەڤاڵانمان خۆیان پاراستووە و لە شوێنی خۆیان جێگیر بوون، ئەمە خۆی سەرکەوتنێکی گەورەیە. ئێمە لەو بروایەداین کە هەڤاڵانمان لەمەودوا بە هەستیاری و ئاگادارییەکی گەورەوە نزیکی دۆخەکە دەبن. هەڤاڵانمان خاوەن ئەزموونێکی گەورەن و ساڵانێکی زۆرە لە باکوورن. هەڤالانمان ئاگایان لە ئۆپراسیۆنەکانی دوژمنە و لە بەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنانەدا ڕێکاری پێویستیان گرتۆتەبەر. بە هیچ شێوەیەک نابێت لاوازی بنوێنن. هەڤاڵانمان لە هەر سەرنگەرێکن دەبێت بە دیسیپلین و ئاستێکی بەرز رەفتار بکەن. تەنانەت نابێت کەموکورتییەکی بچووکیشیان هەبێت. دەبێت هەموو هەڤاڵانمان لەو ڕووەوە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.
لەوانەیە دوژمن ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، تەکنەلۆژیا بەکاربهێنێت، لە ڕێگەی سیخوڕەکانیەوە شوێنی هەڤاڵانمان کەشف بکات و تەنانەت سەگیش بەکاربهێنێت. دەبێت هەموو هەڤاڵانمان لەبەرامبەر ئەمەدا وشیاربن. پێشتر ئەمە وتراوە و دڵنیام هەڤاڵانمان لەم ڕووەوە هەنگاوی جدییان ناوە، بەڵام دەمەوێت جارێکی تر بیریان بخەمەوە. ئێمە لە وەرزی زستانداین. هەڤاڵانمان لە هەر شوێنێک بین دەبێت خۆیان و هاوڕێکانیان بپارێزن. چاوەروانی فەرماندەیی بریارگاکەمان لە هەڤالان ئەوەیە. دەبێت هەڤاڵانمان بەشێوەیەکی هەستیار نزیکی ئەم دۆخە ببن، پاراستنی هەڤاڵان بۆ ئێمە لە پێش هەموو شتێکەوەیە، دەبێت بە باشی ئەمە بزانرێت. دەبێت هەڤاڵانمان بە پێی ناوچەکان و ژمارەی هەڤاڵانی سەنگەرەکانیان لەگەل ئەم دۆخەدا هەڵسوکەوت بکەن.
بابەتێکی تر ئەوەیە کە هەڤاڵانمان دەبێت چۆن سود لەم دۆخە وەربگرن؟ بە خۆ پەروەردەکردن دەتوانن سود لەم دۆخە وەربگرن. ئێمە وەک گەلی کورد، لە ڕێبەر ئاپۆ فێر بووین کە خۆمان پەروەردە بکەین و یەکتر پەروەردە بکەین. دەبێت بە شێوەیەکی ئەکادیمی و سیستماتیک خۆیان پەروەردە بکەن و گۆڕانکاری گەورە لە خۆیاندا دروست بکەن. لەبەرئەوەی سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە ماوەیەکی کەمدا ڕووخێندراون، یکەم جارە ئەمە لە مێژووی گەلی کورد و سەرهەڵدانی گەلی کورد دا ڕووبدات. بۆچی لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد دا پەکەکە دەم درێژ ترین تێکۆشانی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە؟ لەبەرئەوەی سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە دەکرد و پاشانیش هاوڕێکانی پەروەردە دەکرد. بەم شێوەیە بوو کە ئێستا بە هەزاران و ملیۆنان کەس لەگەڵمانن. ئێمە هێز و ئیرادەی خۆمان لەو سیستەمە پەروەردەییە وەردەگرین کە ڕێبەر ئاپۆ بناغەکەی داناوە. نابێت ئێمە وەرزی زستان بە وەرزێکی ئاسایی ببینین و سودی لێ وەرنەگرین. پێویستە مرۆڤ هەڵسەنگاندنێکی باش بۆ ئەم دۆخە بکات و خۆی پەروەردە بکات. سەرەتا لە ڕووی فکری و ڕێکخستنییەوە بە باشی خۆی پەروەردە بکات. پێوەری ئێمە ڕێبەر ئاپۆیە. دەبێت ئەوە بزانرێت کە ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن مرۆڤ بچووک ناکات. پەکەک بە ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن گەورە بوو. هەرچەندە فەرماندە و هەڤاڵانی ناو پەکەکە بە شێوەیەکی بوێرانە لەم بابەتە تێبگەن، ئەنجامێکی ئەرێنی گەورەتر بەدەست دەهێنن. نابێت هەڤاڵانمان بڵێن کە ژمارەمان کەمە، ٢ کەس بێت یان ٥ کەس مرۆڤ دەبێت لەسەر خۆپەروەردە کردن و فکری ڕێبەرایەتی مناقەشە بکات و لێی تێبگات و پراکتیزەی بکات، بەهیچ شێوەیەک نابێت کات بە فیرۆبدرێت. ئەمە زۆر گرنگە. گەرەنتی سەرکەوتن لێرەدایە. پێوەری سەرەکی سەرکەوتنی ئێمە ڕێبەر ئاپۆیە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد چیمان هەبوو؟ هیچمان نەبوو. نە هیچ دەرفەتێکمان هەبوو نە هیچ هەڤاڵێك. باوەڕی بەخۆی کرد و باوەڕی بە هاوڕێکانی کرد و ڕێکخستنێکی مێژوویی خوڵقاند. دەبێت هەڤاڵانمان بە پێی درفەتەکانیان ئامادەکاری خۆیان بۆ ساڵی داهاتوو بکەن. گەورەترین دەرفەتی ئێمە شەهیدانمانن. ئێمە لەو باوەرەداین کە هەڤاڵانمان لە هەر کوێیەک بن پەروەردەی خۆیان ئیحماڵ ناکەن. بە گوێرەی ساڵی نوێ خۆیان ئامادە دەکەن. چاوەروانی فەرماندەیی ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ لە هەڤاڵانی باکوور ئەمەیە.
لەوانەیە کەموکوڕی دڕوست ببێت، بەڵام هەرگیز نابێت لەبیرمان بچێت کە ئێمە هاورێی یکترین. لەناو پەکەکەدا هاوڕییەتی لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە کەموکوڕیەکانی یەکتر چارەسەر دەکەین و هەوڵ دەدەین یکتر بەهێز بکەین. دەبێت هەموو هەڤاڵان بەم شێوەیە نزیکی ئەم پرسە ببن، ئێمە هاوڕێی یکین، ڕاستییەکمان هەیە، دوژمنەکەمان درندەیە، دەبێت ئێمە خۆمان بەهێز بکەین و هەوڵ بدەین دوژمن لەناو ببەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت بە باشی خۆمان ئامادە بکەین. لەکاتی پێویستدا دەبێت هەموو هەڤاڵانمان چالاک بن. چاوەروانی ئێمە لە هەڤاڵانمان ئەمەیە.
بەکورتی دەبێت هەڤاڵانمان بزانن کە ئەوان تەنیا پەیوەست نین بە خۆیان، پەیوەست نین بە ناوچەیەکی دیاریکراو، ئێوە خەمی تەڤگەرەکەمانن و پەیەوەستن بە ئازادی و ژیانی ملیۆنان کەس. بۆیە دەبێت خۆیان بپارێزن و لەکاتی پێویست دا فیدایی بوونی خۆیان نیشان بدەن. وەک دەستان، ڕۆدی و هەرەکۆڵ ببن بە داستانێکی نەنوسراو. تەنانەت لە دوا ساتەکانی ژیانیشدا دەبێت بە باوەری و ئیرادەیەکی بەهێز قارەمانییەتیەکی گەورە نیشان بدرێت. مرۆڤ دڵخۆش دەبێت کە دەبینێت خاوەنی هەزاران هاوڕێی فیداییە. مرۆڤ دڵخۆش دەبێت بە بوونی ڕێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەم بنەمایە ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و سەری ساڵی میلادی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".