ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاشکرا کرا: ٦١ داگیرکەر سزادران، دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی زۆردا گیرا

هەپەگە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید کاوە دێرەلۆک ئاشکرا کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لانیکەم ٦١ داگیرکەر سزا دراون، هێزەکانی گەریلا چوونەتە سەر تەرمی ٢٠ داگیرکەر. چەک و کەرەستەی زۆری سەربازی دەستی بەسەردا گیرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکی ئاشکرا کرد. هەپەگە ڕایگەیاند:" لە ١٢ی کانوونی دووەمدا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکیان لە دژی داگیرکەران لە زاپ ئەنجامدا". لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا لانیکەم ٦١ داگیرکەر سزا دراون، ٤ داگیرکەر بریندار بوون و دەست بەسەر چەک و کەرەستەی سەربازی زۆردا گیراوە وبنکە و بارەگاکانیان سووتێندراون و لەناوبراون. ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو. ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلۆک گورزێکی قورسی لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی خستە لەرزاند. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و میدیای شەڕی تایبەتی خۆی بۆ ئەوەی شۆکی گورز خواردن و شکستەکەی و ڕاستییەکانی شەڕ لە ڕای گشتی بشارێتەوە، لە هەمان کاتدا لە زەوی و ئاسمانەوە هێزەکانمان بۆردومان دەکات و بەم شێوەیە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زیانێکی زۆریان بە هێزەکانمان گەیاندووە. بەڵام ئەوەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و کاربەدەستەکانی و سوپای تورک ڕایانگەیاندووە بەتەواوی دوورە لە ڕاستیەوە. لە درێژەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بە تایبەت ڕۆژانی دواییدا هەڤاڵانمان سەرخوەبون و ڕزگاری بوێرانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. جگە لەم هەڤاڵانەمان هیچ زیانێکی ترمان پێ نەگەیشتووە. زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی دوو هاوەڵەکەمان دواتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و ڕای گشتیدا بڵاو دەکەینەوە".

هێزەکانی گەریلا لە هەمان کاتدا داگیرکەرانیان کردە ئامانج و چوونە سەر تەرمی ٢٠ لە سزا دراوەکان

هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکە و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاند:

"لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل؛

ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ١٧:٠٠، ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید کاوە دێرەلۆک لە دژی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەڕێوەچوو. هێزی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی پێشکەوتوومان سەرەتا هەموو ئەو مینانەی کە داگیرکەران لە دەوری خۆیان دانابوو لە گەڵ کەرەستەی سەربازی و تەلبەندەوە لەناوبرد. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بەتەواوەتی بە دەستپێشخەری هێزەکانمان بە تاکتیکی نوێی هێرش و ڕێکخستنەوە داگیرکەرانی کردە ئامانج. سەرجەم داگیرکەرانی هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرانە ئامانج و لەوێ ڕاماڵدران. هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی چوونە سەر تەرمی ٢٠ داگیرکەری سزادراو. هێزەکانمان بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیکی و تاکەکەسی بە شێوەیەکی کاریگەر لە هەموو لایەکەوە بە سەر داگیرکەرانیاندا و لە ناویان بردن. هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی پیشکەوتوومان دەستیان بەسەر ٤ نارنجۆکی دەستی و نارنجۆک هەڵگرێک و گولەکانیدا گرت و لە دژی داگیرکەران بەکاریان هێنایەوە، بە چەکی دوژمن لەخۆیان درایەوە. دەرکەوت لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٦١ داگیرکەر سزا دراون و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. بەهەمان شێوە لە خەیمەکانی دیکەیام درا، بەڵام ژمارەی سزادراوانی ئەمانە ڕوون نەکرایەوە. لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا هێزەکانمان ٦ شوێن و بنکەی داگیرکەرانیان کردە ئامانج، ٣ کۆنتێنەر، ١١ سەنگەر، ٢ شوێنی لۆجستی، حەشارگەی تەقەمەنی، سیستەمی بێ تێل، جەنڕاتۆر، سیستەمی ڕادار، کامێرای مۆبێسی ئاسایی، کامێرای مۆبێسی گەرمیی ، 2 دەمانچەی A4، 2 چەکی بۆمب هاوێژ و ٦ مۆبایلیان لەناوبردووە. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییدا هەڤاڵانمان سەرخوەبون و ڕزگار بە ڕۆحی فیداییانەی ئاپۆییەوە، بوێرانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. جگە لە دوو هەڤاڵەمان هیچ زیانێکی ترمان نەبوو. لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ئەو شتانەی لە داگیرکەران بەدەست کەوتووە؛ ٧دەمانچەی تاکەکەسی MPT-55، ٢٥٠ گولەی MPT-٥٥، ٤ نارنجۆکی تەپڵ،١ نارنجۆک هەڵگر، ٢ دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیکی BKC، ٢٠٠ گولە دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیکی BKC، 5 دووربینی گەرمی، ٧دووربینی شەوانە، ٢چەکی لەیزەر، 5 سکۆپی چەک و ئامێرێکی ئامانجکردنی چەک و ٢ ئامێری پەیوەندی و پاترییەکی یەدەک و ٢ ئامێری ڕووناکی و ٢ چەقۆ و 3 نارنجۆکی دوکەڵ و ٥ پاتری دوو چاوی گەرمی دووربین و ٣ ئیلەکی هێرشبەر و ٢ پارکای سەربازی و 2 هێدفۆن دەستی بەسەردا گیرا.

گەریلاکانی یەژا ستار چالاکیان ئەنجامدا

هەرێمی زاپ:

١٣ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢.٠٠دا بە چەکی گران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم گورزێک لە داگیرکەران درا و سەنگەرێک تێکردرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدرا

هێرشەکان کە سوپای داگیرکەری تورک پێکیهێنا:

لە ١٢و ١٣ی کانوونی دووەم بە فڕۆکەی جەنگی، گۆڕەپانی شاخی زەنگل، شیای هەرێمی گارا ٤جار، گۆڕەپانی سنین، خنێرایی ژورو و ئاوە لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٥ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٧ جار، گۆڕەپانی بێشیلی و سەری مەتینای هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانی بالایان و بۆبلیسکای هەرێمی قەندیل ٥ جار، بە گشتی ٢٣ جار بۆردومانی ئەو شوێنانەکراوە. لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هیچ زیانێکمان نەبووە.

هەرێمەکانی زاپ، ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل، مەتینا و خواکوڕک بە تۆپ بۆردومانکرا.