یەپەسە-ژن لە ئامەد ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

تیمی وڵامدانەوەی شەهید دەنیز پۆیرازی یەپەسە-ژن لە زۆر گەڕەکی ئامەد، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیەنراوی تیمی وڵامدانەوەی شەهید دەنیز پۆیرازی یەپەسە –ژندا هاتووە، بۆ پیرۆزکردنی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، شەوی ٢٧ی تشرینی دووەم لە گەڕەکانی مەسجید، باغلار، فەریدون، یەنیشەهیر و باخچەلیئەڤلەر لە یەککاتدا فیشەکی هەوایی تەقێنران.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، پەکەکە کە کەوتە ٤٤مین ساڵی تێکۆشاندا، مانیفیستۆی تێکۆشانە و هەموو ساڵێکی بەرخۆدانێکی گەورەترە. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدان و تێکۆشانی فێری گەلی کورد کرد. بۆ داهاتوومان. ئێمەش ئەم بەرخۆدان و فەلسەفەی تێکۆشان بۆ خۆمان دەکەینە پێشەنگ و لەسەر ئەم هێڵە دەبین. ٤٤مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە پیرۆز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە پێشەنگایەتی ژن سەربکەوێت."

ف.ق