یەرەکە: لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک وڵاتپارێزێک شەهیدبوو
یەرەکە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئاسۆسدا، وڵاتپارێزی گەنج، محمەد سەید شەهید بوو، سێ خانووی ماڵانیشی داڕوخاندووە.
یەرەکە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئاسۆسدا، وڵاتپارێزی گەنج، محمەد سەید شەهید بوو، سێ خانووی ماڵانیشی داڕوخاندووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) پەیوەست بە هێرشی ئاسمانی ١٣ی نیسانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئاسۆس بەیاننامەیەکەی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیاندرا کە هێرشی سەر ماڵەکانی گوندی گەلالەی هەرێمی ئاسۆسی شارباژێڕ بە فرۆکە ئەنجامدراوە.
یەرەکە ئەوەی دیاریکرد لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا گەنجی وڵاتپارێز محمەد سەعید کە بۆ کارووباری بنەماڵەکەی هاتبووە گوندەکە شەهید بوو.
ڕاگەیاندرا لە هێرشەکدا سێ خانووی ماڵانیش خاپووربووە.
یەرەکە ئەوەی دەرخست هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵوەگەڕی ئەنفالدا ئەنجامدرا و دەڵێت: "لە کەسێتی گەنجی کورد محمەد سەعیددا هەموو شەهیدانی ئەنفال یاددەکەینەوە و بە توندی هێرشەکە شەرمەزاردەکەین.
هێرشی داگیرکاری تورک ئەمە جاری یەکەم نیە لەسەر خەڵکی سڤیل. ئامانجی ئەم هێرشانە چۆڵکرندی گوندەکانە. بەڵام وێڕای ئەم هێرشانە گەلەکەمان بە جەختکرنەوە لە گوندەکانی خۆیاندا دەمێننەوە.
لە کۆتاییدا وەک یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی گەنجی وڵاتپارێز محەمەد سەعید و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەردەبڕین."