یەرەکە ڕایگەیاندووە، " لە درێژەی پیلانگێڕیە هاوبەشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری ترکیە و ئێران لە بەرامبەر گەلی کورد، لە کوێ بەدەرفەتیان زانیبێ هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی و بەو جۆرە بوونەتە هۆکاری زەرەر گەیاندن بە مڵک و ماڵی هاووڵاتیان".
یەرەکە ڕاشیگەیاندووە، "بۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکانیان لە بەرامبەر گەلەکەمان، هێرشیان کردە سەر موڵک و ماڵی گوندنشینان و لە ئەنجامی دووجار هێرشیان بۆسەر گوندی سپیار ماڵی هاووڵاتیەک کرایە ئامانج. لەو هێرشەدا خەساری مادی بەر موڵک و باخچەی گوندنشینانی سپیار کەوتووە".
یەرەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "ئەوجۆرە هێڕشە کوێرانەیە هاوکات بێ چارەیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها شکستی دەوڵەتی داگیرکەری ترکیە لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەل و گەریلادایە".
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە:
"لێدوانی فەرمانداری یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( YRK )
بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان
لە درێژەی پیلانگێڕیە هاوبەشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری ترکیە و ئێران لە بەرامبەر گەلی کورد؛ ماوەیەکە بێ ناوبەر فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە سەرهەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن دا دەسوڕێنەوە و لە کوێ بەدەرفەتیان زانیبێ هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی و بەو جۆرە بوونەتە هۆکاری زەرەر گەیاندن بە مڵک و ماڵی هاووڵاتیان.
هەر لەو چوارچیوەیەدا ئێوارەی ڕۆژی ٠٩/١٢/٢٠٢٢ ، دوای گەڕانەوەی گوندنشینان لەسەرکار بۆ ماڵەکانیان، فرۆکەی بێ فرۆکەوان دوای چەند ڕۆژ سوڕانەوە بەسەر ناوچەکەدا وبۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکانیان لە بەرامبەر گەلەکەمان، هێرشیان کردە سەر موڵک و ماڵی گوندنشینان و لە ئەنجامی دووجار هێرشیان بۆسەر گوندی سپیار ماڵی هاووڵاتیەک کرایە ئامانج. لەو هێرشەدا خەساری مادی بەر موڵک و باخچەی گوندنشینانی سپیار کەوتووە. ئەوجۆرە هێڕشە کوێرانەیە هاوکات بێ چارەیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها شکستی دەوڵەتی داگیرکەری ترکیە لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەل و گەریلایە. بێ گومان بەو هێرشانە قەت لە تێکۆشان سارد نابینەوە و تا گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و دێموکڕاتیک لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین."
ژ.ت