ئێشکگری لە جولەمێرگ: گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە

لە چالاکی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ، گوترا: " گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە".

دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ پاش ئەوەی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکان بەدەستی هێنا، لە شارەکە ئێشکگری دەستی پێ کرد. لە ٢٥ ی حوزەیران شاندێک لە هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی لە ناوچەکانی پایزاوا و ئێلباک و ناوچەی ئاگری ئاڤکەڤر بەشداریان لە چالاکییەکە کرد. دوێنێ شاندەکە بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتیان کردەوە ئێشکگری دەگرن و لەبەردەم بازاڕی گەلی شارەوانییەکە لە شارەکە دەستیان بە ئێشكگری کرد. لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا پانکارتی " گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە" و "نە قەیوم، نە گۆشەگیری، ئازادی بۆ گەلی کورد"، "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە بە دەستبەسەراگرتن نادەین" و "ڕێز لە ئیرادە بگرن" هەڵواسرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ ئۆنۆر دوشونمەز و ئەندامانی پارتەکە پشتگیری چالاکییەکانی شارەکە و دەوروبەریان کرد. لە چالاکییەکەدا ئامادەبووان بە چڕینی گۆرانی کوردی جۆشی زیاتریان بەخشی. دووپاتکرایەوە چالاکییەکە لە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.