ئێشکگری ئازادی لە مەخمور ٢٨٣ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٧ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٧ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٨٣ لەگەڵ گرووپی ٥٧ هەمین بەردەوامە.
بە ئامادەبوونی گەلی مەخمور، لەسەر ناوی گرووپی ٥٦، ئەڤین جولەمێرگ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و گوتی: "چالاکی ئێشکگری ئازادیی مەخموور لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالاندایە، بە توندی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەین، دوژمن دەیەوێت ئێمە فێری ژیانێکی بێ ڕێبەر بکات بەڵام ناتوانێت، پێویستە لە پێناو تێکشکاندنی گۆشەگیریی ئێمەی ژنان و گەنجان بەرخۆدان و تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین."
پاشان گرووپی ٥٧ هەمین دەستبەکاربوون.