ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٥٥ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٥ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٥ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٧٤ لەگەڵ گرووپی ٥٥ هەمین بەردەوامە.
بە ئامادەبوونی گەلی مەخمور، لەسەر ناوی گرووپی ٥٤، عەزیز تەیمور ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە و ٣ ساڵە ئەنجامدانی دیدار قەدەغەکراوە لەکاتێدا هەموو زیندانییەک مافی هەیە چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بکەوێت، گوتی: "پێویستە لەدژی ئەم گۆشەگیرییە گەنجان و ژنانی کورد تێکۆشان بەهێز و بەگوڕتر بکەن ڕێبەرەکەمان بە جەستەیی ئازاد بکەین، پێویستە خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان بکەین، کات کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانە".
پاشان گرووپی ٥٥ هەمین دەستبەکاربوون.