ئێشکگریی دادپەروەری لە مەخمور لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٥ بەردەوامە

ئێشکگری دادپەروەری لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٧٥ هەمین ڕۆژدا لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٥ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەری لە کەمپی پەنابەرانی- شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٧٥ هەمین ڕۆژدا لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٥ بەردەوامە. لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕکردنی کۆمەڵەکاندا، لەسەر ناوی کۆمەڵەی ٣٤ هەمین، عەلی بیلاهی قسەی کرد.

عەلی تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە زیاتر بە ئەرکی خۆمان هەستین. کات، کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ ئەوەی گەلی کورد زانیاری لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگرێت، هێزە داگیرکەرەکان پیلانگێڕییەکی بێ ئەخلاقانەیان دەست پێ کرد، ویستیان گەل لە ڕێبەر ئاپۆ داببڕن، بەڵام ئەمە وایکرد زیاتر پەیوەست بن بە ڕێبەر ئاپۆوە. لە ٧٤ وڵات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتێک دەستی پێ کرد. ئێمە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکیدان. سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت. هێزی ئاپۆیی سەردەکەوێت. هیوای سەرکەوتن بۆ کۆمەڵەی نوێ دەخوازین".

پاشان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و چالاکییەکە ڕادەستی کۆمەڵەی نوێ کرا.