ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا كێشا.. كوژراو و بریندار هه‌یه‌

له‌ ناوچه‌ی پایزاوای سه‌ر به‌ وان له‌ باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا كێشا، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ ناوچه‌ی پایزاوای وان، له‌ گه‌ڕه‌كی هۆشاپ، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا كێشاوه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وانه‌شی برینداربوون گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.

ژ.ن