ئەو ئاگرەی سوپای تورک لە بەدلیس کردیەوە بەردەوامە

پێنج رۆژە دارستانەکانی بەدلیس لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک دەسووتێن.

دارستانەکانی گوندی هۆرێی ناوەندی بەدلیس لە ١٢ی حوزەیراندا رووبەرووی بۆردومان سوپای داگیرکەری تورک بووەوە و ئاگر کەوتەوە و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەرلەوی دارستانەکان بسووتێن، پارێزگاری بەدلیس لە ٣٥ گوند قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندبوو.

بڕیاری قەدەغەکە بە شێوەیەکی فەرمی ١٤ی حوزەیران کۆتایی هاتم بەڵام ئاگرەکەی کە لە ئەنجامی بۆردوماندا دەرکەت تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

سەرچاوە خۆجییەکان دەڵێن، هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت و رێگە بە خەڵکی هەرێمەکەش نادرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ف.ق