ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار: ورەی گەریلا زۆر بەرزە
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار رایگەیاند، گەریلاکان بە ورە و لێهاتوویی بەرزەوە شەڕ دەکەن و ڕاشیگەیاند، ئەو ڕاستییە لە قەبارەی و ئاستی چالاکیەکاندا دەبینرێت.
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار رایگەیاند، گەریلاکان بە ورە و لێهاتوویی بەرزەوە شەڕ دەکەن و ڕاشیگەیاند، ئەو ڕاستییە لە قەبارەی و ئاستی چالاکیەکاندا دەبینرێت.
ڕۆزا تۆڵهەڵدان یەکێک لە گەریلاکانی یەژا ستار لە خواکورک رایگەیاند، لەو ناوچەیەدا چالاکی بەهێز لە دژی دوژمن ئەنجام دەدەن.
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار لە گۆڕەپانی شەڕی دژ بە داگیرکاری قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، هەم تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا و هەم بەرخۆدانی ناو تونێلەکان بەرخۆدانێکی گەورە بە ورەی بەرز و لێهاتوویەوە بەڕێوەدەبەن. ئەمەش لە ئاست و قەبارەی چالاکییەکاندا دەردەکەوێت.
ڕۆزا تۆڵهەڵدان وتیشی: "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی تونێلەکانی شەڕ نیشانەی ئەوەیە، سوپای تورکی فاشیست لە دامێنی زاگرۆس دا لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا تێکشکاوە. سەرباری ئەوەی لە ڤیدیۆ و دیمەنی چالاکیی گەریلاکانیشەوە ئەوە بە باشی دەردەکەوێت، بەڵام دەوڵەتی تورکی فاشیست زیانەکانی خۆی و ناوی سەربازە کوژراوەکان و ژمارەیان هەم لە ڕای گشتی و هەم لە بنەماڵەکانیان دەشارێتەوە. بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی ئەو دڕندەی و درۆیانە دەکات. گەریلاکان بەپێی دەرفەتەکانیان ڕاستی شەڕەکە لە رێگەی ڕاگەیاندراو، ڤیدیۆ و دیمەنەکانەکانەوە بڵاو دەکەنەوە".
لە خواکورکەوە پشتیوانی لە چالاکییەکان
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار ئاماژەی بە چالاکیی گەریلاکان لە خواکورک کرد و وتی: "گەریلاکان لە خواکورک بە شێوازی شارەزایانە و دەوڵەمەندانە چالاکی ئەنجام دەدەن، لەناویشیاندا چالاکیی نیشانەشکێنی، تەقاندەوە و چالاکی بە چەکی قورس ئەنجام دەدەن. بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هەڤاڵەکانیان لە گۆڕەپانەکانی تری بەرخوداندا بکەن، چالاکی گەورە ئەنجام دەدەن و سوپای تورکی فاشیستیش زیانی زۆری پێدەگات و کوژراو برینداری زۆری هەیە. ئێمە وەک گەریلاکانی خواکورک چالاکیەکانمان بەهێزتر دەکەین".
ژ.ت