زانا حەسەن: حکومەتی هەرێم چاوپۆشی لەو کەسانە دەکات کە کار بۆ میتی تورکی دەکەن"

زانا حەسەن کادری دیاری ڕاگەیاندنی یەكێتی باسی ئەوەی کرد، ژمارەیکی زۆر لە خەڵک لە ناو هێزە ئەمنیەکانی حزبی و حکومی کار بۆ میتی تورکی دەکەن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چاوپۆشی دەکات".

زانا حەسەن کادری دیاری ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند:

ژمارەیەكی زۆر لەگەنجان وخەڵك لەتەمەنی جیاجیا ئێستا كار بۆ میتی تورك دەكەن، بەهاوكاری وچاوپۆشی دەزگایەكی ئەمنی حزبێكی كوردی.

هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنانەت هەندێك لەوانە مۆڵەت دراون لەناو ئەو هێزە ئەمنیە دەوام نەكەن، تەنیا بۆ میت كار بكەن.

لە درێژەی ئەو زانیاریانەی ناوبراو خستۆیتی ڕوو دەڵێت:" لە پەنجا ساڵی ڕابردوو دەزگای جاسوسی میت وەك ئێستا بەرفراوان نەبوە. بەشێكی ئەو شوێنانەشی سوپای توركیا دەستی بەسەردا دەگرێ بە جاش و گەنجی ڕاهێنراوی ناوچە گوندنشیەنەكان دەپارێزرێن.

ناوبراو نایشراێتەوە کە مەترسی وهەرەشەی جدی لەسەر ژیانی هەموو كورد پەروەر و نیشتیمان پەروەرێكی ڕاستەقینە هەیە. به‌تایبه‌ت ئەو كوشتن ‌و لەناوبردنەی كورد دژی كورد بە چەكی توركیی.

ف.ق