ژمارەی بەشداربووان لە گردبوونەوەکەی وان ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
پارتی چەپی سەوز لە وان گردبوونەوەی سازکرد. ژمارەی بەشداربووان لە گردبوونەوەکەدا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند. گەل دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە.
پارتی چەپی سەوز لە وان گردبوونەوەی سازکرد. ژمارەی بەشداربووان لە گردبوونەوەکەدا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند. گەل دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە.
پارتی چەپی سەوز لە وان بە بەشداری سەد هەزار کەس گردبوونەوەی لوتکەی سازکرد. گردبوونەوەکە لە گۆڕەپانی بەشیۆل سازکرا و سێ خاڵی پشکنین داندرابوون. گەل دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازادی'یان دەوتەوە و ئیرادەی خۆیان نیشاندا.
هەزاران کەس لە بەردەم خاڵەکانی پشکنیندا کۆبوونەوە و چاوەڕێن بچنە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە. گەل لە توشبا، رێگەی ئارموش و ئارتەمێت و ناوچەکانی دیکەوە روویان کردووەتە گۆڕەپانەکە. گەلی وان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان لە گۆڕەپانەکەن و ئەم گردبوونەوەیە لە قەرەباڵغترین گردبوونەوەکانی وانە.
گردبوونەوەکە بە رێگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد. هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان، سەرۆکی گشتی کەکەپە سینان چیفتیورەک، یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی گشتیی هەدەپە تەیب تەمەل و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پیا ئەحمەد کایا وتار پێشکەش دەکەن.
هونەرمەندان ئۆزڵەم باغڵایان و عەلی ژیان لە گردبوونەوەکەدا گۆرنی دەچڕن.
هـ . ب