ژنان لەسەر سنووری قامیشلۆ: بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوای گەشاندەوە

ئەندامانی ژنانی کەسک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ "زنجیری ئاشتی"یان دروستکرد و ڕایانگەیاند بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەشاندەوە.

ژنان لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ

ئەنجوومەنی ژنانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی جەماوەری (کەسک)ـی مێردین بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە ناوچەی نسێبینی مێردین چالاکی "زنجیری ئاشتی"یان دروستکرد. ژنان بۆ تیشک خستنەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پارکی ئاشتی نسێبین کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم "زنجیری ئاشتی"یان دروستکرد و تا دەروازەی سنووری قامیشلۆ ڕێپێوانیان کرد. لەسەر سنوور ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

"بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوای گەشاندەوە"

هاوسەرۆکی گشتی کەسک ئایفەر کۆچاک ڕایگەیاند تێکۆشانی ئاشتی ژنان گرنگە، تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "بە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان، نەوەک تەنها وڵاتەکەمان، بۆ گەلانی هەرێمەکەش هیوایەکی مەزنی ئاشتی دەرکەوتووە".

"هەوڵدەدەن ڕێگە لە تێکۆشانی ژنان بگرن"

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی کەسکی مێردین سومەیرا ئۆگور تیشکی خستەسەر نزیکایەتی بەرامبەر ژنان و فشاری دەسەڵات بۆ سەر ژنان و ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیکاکان و سیاسەتمەداران و پارێزەرانی مافەکانی ژنان، گوتی: "هەوڵدەدەن لەڕێگەی فشار و سانسۆر و دادگاوە ڕێگە لە تێکۆشانی ژنان بۆ یەکسانی و ئازادی بگرن".

چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.