گەلی جەزیرە ئێشکگرییان لە بەنداوی تشرین گرتەئەستۆ

گەلی جەزیرە لە ڕۆژی ٥٣ هەمینی بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا، ئێشکگرییان لە گەلی کانتۆنی فورات وەرگرت.

چالاکیی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژی ٥٣ هەمیندا بەردەوامە. گەلی کانتۆنی فورات (کۆبانێ، عەین عیسا و سیرین) کە ٢٥ ی شوبات ئێشکگرییان وەرگرت، ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک ئێشکگرییەکەیان ڕادەستی کاروانێکی کانتۆنی جەزیرە کرد.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی کۆبانێ، گەلۆ حوسێن و ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدەی شاری حەسەکە ڕەمەزان فەتاح بە زمانی کوردی خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گەلۆ حوسێن ئاماژەی بەوە کرد، ٥٣ ڕۆژە بەرخۆدان بەردەوامە و هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدارن.

هەروەها جەختی کردەوە، وەک چۆن شۆڕشی ١٩ ی تەمموز کەلتووری بەرخۆدانی لە مێشکی خەڵکدا دامەزراند، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

گەلۆ حوسێن گوتی: "ئێشکگرییەکە ڕادەستی گەلی کانتۆنی جەزیرە دەکەین و دەڵێین بەرخۆدان ژیانە".

ڕەمەزان فەتاح سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و هەموو شەهیدانی ئازادی کرد و ڕایگەیاند سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین.

ڕەمەزان سڵاوی لە بەرخۆدانی قەسەدە و گەلی هەرێمەکە کرد و ڕایگەیاند تا وەستاندنی هێرشەکان، بەرخۆدان لە بەنداوەکە بەردەوام دەبێت.

بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە" ماڵئاوایی لە گەلی کانتۆنی فورات کرا.