بەهار سەرێکانی: بەپێشەنگایەتی ژنانی ئاپۆیی، تێکۆشانی گەلان سەردەکەوێت

بەڕێوەبەری تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان، بەهار سەرێکانی بەشداریکرد لە ئاهەنگی ٤ ی نیسانی برینداران، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە تەواوی ژنان و کۆمەڵگە پیرۆزکرد و گوتی: "بە پێشەنگایەتی ژنانی ئاپۆیی تێکۆشانی گەلان سەردەکەوێت".

بریندارانی هەرێمی شەدادی بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداری چەندین کەس، ئاهەنگێک ئەنجامدرا.

یەک لە بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان، بەهار سەرێکانی بەشداری ئاهەنگەکەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی تەواوی ژنانە، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە تەواوی ژنان و کۆمەڵگە پیرۆز کرد.

بەهار گوتی: "بە پێشەنگایەتی ژنانی ئاپۆیی تێکۆشانی گەلان سەردەکەوێت. ئێمە وزە و جۆشی خۆمان لە ڕێبەرەکەمانەوە وەردەگرین".

بەهار ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەن گیانی خۆیان فیدا بکەن، تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "دەبێت بە هەموو هێزمانەوە کاربکەین بۆ پێشخستنی ئەم پرۆسەیە، تاوەکو تێکۆشانی گەلان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

بەهار جەختی کردەوە، وەک ژنان باوەڕیان بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە و خاوەنداری لە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، گوتی: "هەموو هێزی خۆمان سەفەربەر دەکەین تاوەکو ببینە شایستەی ڕەنج و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ".

هەروەها تیشکی خستەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٨ ی ئادار، گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا لە ٨ی ئادار باسی لە توڕەیی خۆی کرد بەرامبەر دەستدرێژیکردنە سەر ژنان کرد و گوتی: 'بۆ من ئازادی ژن لە سەرووی هەموو ئازادییەکەوەیە'، ئەگەر ژنان ئازاد نەبن کۆمەڵگاش ئازاد نابێت. ڕێبەر ئاپۆ تەحەدای هەموو دەسەڵاتداران و ستەمکارانی کرد و شۆڕشێکی دەستپێکرد".

بەهار سەرێکانی ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەی پیرۆزکرد و گوتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەر دەخوازین".

ئاهەنگەکە بە بڕینی کێکی ٤ ی نیسان دەستی پێ کرد.