ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران لە دژی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستیان نیشاندا

ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران بە سووتاندنی لافیتەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان و بڵاوکردنەوەی ئاگادارنامەکان هەڵوێستی خۆیان لە دژی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی دەربڕی.

لێژنە جۆراوجۆرەکانی ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران دژی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و ئەنجومەنی پسپۆرانی ڕێبەری، کە ڕۆژی هەینی ١١ی ئازار لە شارەکانی سنە، سەققز، ئیلام، زاهیدان، سیب، سۆران و شیراز بەڕێوە دەچێت بە سووتاندنی لافیتە پڕوپاگەندەییەکان و بڵاوکردنەوەی ئاگادارنامەکان هەڵوێستیان نواند.

سبەی هەینی ١١ی ئازار، هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی شورای  ئیسلامی و پارلەمانی شارەزایانی ڕێبەری لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەڕێوەدەچێت، لەو هەڵبژاردنانەدا ١٥ هەزار و ٢٠٠ کاندید کێبڕکێ لەسەر ٢٩٠ کورسی پەرلەمان دەکەن.

بەپێی ڕاپرسییە فەرمییەکانی ئێران، پێشبینی دەکرێت تەنیا ٣٠٪ی دەنگدەرانی مافی دەنگدان لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.