ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان ئۆتۆمبێڵێکی هاوکارێکی ئاکەپەیان سووتاند

دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە ناوچەی رێیا هەڤریشمی وان ئۆتۆمبێڵی کەسێکی هاوکاری ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند.

دەستپیشخەریەکە رایگەیاند کە شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاوا پیرۆز دەکەن و وتی، " ئەم شۆڕشەی ژنان وابەستەی قۆڵایی کۆمەڵگەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لەم قۆناغەدا کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک زیادیان کردووە، پاراستنی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کە شۆڕشێکی گەردوونیە، ئەرکی هەموو ژنانە.

دەستپێشخەریەکە دەڵێت، لە ١٦ی تەمووزدا لە گەڕەکی جەودەت پاشای ناوچەی رێیا ئاڤریشمی وان ئۆتۆمبێڵی کەسێکی هاوکاری ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.

هەروەها دەشڵێت، " دوای ئەوەی چالاکیەکە سەرکەوتن، یەکینەکانمان بێ کێشە لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە. پێویستە دەوڵەتی فاشیستی تورک و لایەنگرانی باش بزانن کە ئێمە چالاکیەکانمان فراوان دەکەین و گورزی قورسی بەم شێوەیە بەردەوام دەبن."

ف.ق