ژنێکی گەنجی ئەوینداری چیا

دڵدا رۆژهات کە لە ژێر هەردارێکدا کە پشووی دا لەبارەی وڵاتەوە نووسی، بووە هێمای راستگۆیی، دروستی و بڕوا بە خۆبوون.

بۆ خوڵقاندنی مێژووی دەبێت مرۆڤ مێژوو بەزیندوویی رابگرێت. ئەگەر ئەو مێژووە مێژووی گەلی کوردستان بێت دەبێت مرۆڤ بە قووڵی تیایدا بژی. ئەو مرۆڤانە لەگەڵ مێژوودا بژین دەبنە مێژوو. ئەوینیان دەگاتە بەرزترین ئاست، دەگاتە دڵی ملیۆنان مرۆڤ. هەندێک جار بە هەزاران مرۆڤ مێژوو دەخوڵقێنن، هەندێک جاریش گروپێکی بچووک، هەندێک جار یەک کەس. مێژوو جاری وا هەیە بە یەک کەس دەستپێدەکات و دەگاتە سەدان مرۆڤ، بە ملیۆنان مرۆڤ. ئەو دۆخەش بە زۆری لە مێژووی گەلی کورددا بەرجستە بووە.

گەریلای یەژاستار دڵدا رۆژهات لە شاری جۆلەمێرگ لە دایکبوو ، کە هەستی وڵاتپاڕێزی لەوێ زۆر بەهێزە. لە ساڵی ٢٠١٤دا رووی کردە چیا کە ئەوینداری ئەوێ بوو و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە تێکۆشانی بێوچانی خۆی هەموو رۆژێک وەک جەنگاوەری پاژک بووە ئەوینداری چیا. لە زاپ تا رۆژئاوا، لەوێوە تا ئاڤاشین بە سەر داگیرکەراندا هەنگاوی نا. رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پەیوەستی کوردستان، گەل، شەهیدان و رێبەرایەتی دەبوو، ئاوێتەی چیاکانی کوردستان دەبوو.

دڵدا سەرنجی هاوڕێیانی بۆلای خۆی رادەکێشێت. بۆ ئازادی گەلان لە هەر ساتێکدا بە خۆشەویستیەکی گەورە بەشداری لە تێکۆشان دەکات، ئاوات و تامەزرۆییەکانی تێکەڵ بە ژیان دەکات. ئەو منداڵی ئەم جوگرافیایەیە. بۆئەوەی ئێوە بزانن گەریلا بۆچی دەجەنگێت و تێدەکۆشێت، کاتێک ئەو نەمامانەی ئەوانتا بینی کە لە خاکی کوردستان ناشتوویانن، ئەو کاتە تێدەگەن کە گەریلا کێیە. دڵدا لە دڵی ملیۆنان مرۆڤدا خۆشەویستی و ئەوینی بڵاوکردەوە. نەک هەر بۆ گەلی کورد، بۆ گەلان، بۆ جیهان تێکۆشانی ئازادی کرد و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لە ئازادییەوە نزیک بووەوە.

دڵدا خۆی لە چیاکانی وڵاتەکەی گەورەکرد و بۆ ئەوەی ئەو چیایانە بپارێزێت، ژیانی ئازاد بخوڵقێنێت هەموو کاتێک تێکۆشا. گەریلای یەژاستار دڵدا جانتاکەی پێچایەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئەو خاکەی تیایدا هاتبووە دنیا و گەورەببوو. ئەو رێپێوانە رێپێوانی گەورەترکردنی تێکۆشان بوو. لە رێگادا بە گەرمی هەموو هاوڕێیەکی خۆی لە ئامێزگرت و بەم جۆرە رووی کردە ئاڤاشین. بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێت، شاخ بە شاخ و یاڵ بە یاڵ رێیکرد. لە جانتای گەریلا دڵدادا جگە لە دەفتەر، پێنوسێک و پارچەیەک نان هیجی دیکەی تیا نەبوو. لە ژێر هەر دارێکدا کە پشوویدا خۆزگە و ئاواتەکانی بۆ وڵات و رێبەرایەتی، تاسە و حەزەکانی بۆ ئازادی دەنوسیەوە.

مانگی ئایار بوو. ئێمە هەموو رۆژێک سەرلەنوێ لەگەڵ گیانی ئەم مانگەدا ئاوێتەی یەک دەبین. لە ئایاری ٢٠٢٢دا گەریلایەکی ژن دەچێتە باوەشی خاکی ئاڤاشین. ئاڤاشین دەبێت بە دڵدا و دڵداش دەبێتە ئاڤاشین.

تۆ بەردەوام بوویتە هاوڕێیەک، دۆستێک، جوانیەکی وەک فریشتە. بوویتە هێمای راستگۆیی. بوویتە بەشێک لە پیرۆزییەکان. بوویتە قارەمانێکی گەلەکەت کە دڵخۆشیت هەمیشەیی کرد، ئازارەکانیت لە کۆڵنا.

هـ . ب