بە دیمەن

زلار ستێرک: چالاکییەکەی زیلان خاڵی وەرچەرخانە

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە زلار ستێرک ڕایگەیاند، چالاکییە فیداییەکەی زیلان لە ڕووی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ژنانەوە خاڵێکی وەرچەرخانە.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، زلار ستێرک، ڕایگەیاند، ماوەی ٥٠ ساڵە تێکۆشان بۆ هەبوون، شوناس، کولتووری، سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەچێت و وتی: "لانیکەم بەم شێوەیە ژیان لە کوردستان نرخ و مانای پەیدا کرد. باوەڕی گەلی کورد ئێستا ئیتر باوەڕ بە ژیانێکی ئازادە. هەموو ئەو هەڤاڵانەی ئێستا لە تونێلەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن، شوێنکەوتووی زیلان، گوڵان و سەماکانن.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە زلار ستێرک بەشداری 'بەرنامەی تایبەت'ی ستێرک تیڤی بوو و وڵامی پرسیارەکانی گوڵان ئاڤرێلی دایەوە.

زلار ستێرک باسی لەسەر کێشەی گەلی کورد کرد و وتی: "لەلایەنی نەتەوەیی، ئابووری، ناسنامە، سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، ڕێکخستنی، پەروەردەیی، زانستی و کەسایەتیەوە وەکو گەلی کورد کێشەمان هەیە. ڕێبەر ئاپۆ کەسێکە کە چارەسەری کێشەکانی ئێمەی خوڵقاند و ئەم چارەسەرەی پەرە پێدا. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە، وەک گەلی کورد کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە، ئایا دەمانتوانی دۆسیەیەکی وەها بەهێز ڕێکبخەین و پەرەی پێبدەین؟ ئەمە بابەتی گفتوگۆە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ کرایە ئامانج. ئێمە ئەوەندە بە ئاسانی نەگەیشتینە ساڵی ١٩٩٦.

دوژمن لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ بۆ لەناوبردنی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم ئەو ئەکادیمیایەی کە ڕێبەرایەتی تێیدا دەمایەوە تەقێنرایەوە. ئامانج لەم هێرشە ئەوە بوو کە گەلی کورد هەروەک پێشوو بێ سەرۆک بمێنێتەوە. بۆچوونە سیاسییەکانی سەرۆک ئاپۆ زۆر قوڵن، زۆر بەباشی دوژمن دەناسنەوە. ئەم زانستە لە سەرۆکایەتی، کادر و جەنگاوەرانی بزووتنەوەکەدا پێشکەوت. بەهۆی تەدبیرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەکەوە ئەم هێرشە پووچەڵکرایەوە."

زلار ستێرک ڕوونی کردەوە کە شەهید زیلان شەڕڤانێکی دوو ساڵە بووە و وتی: "هەڤاڵ زیلان ماوەیەکی زۆر لە شاخ گەریلایەتی نەکردبوو. بەڵام کەسێکی زانا و وڵاتپارێز بوو. چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان تەنها سەربازی نەبوو. زیلان بەو زانیاری و ئیرادەیەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی وەریگرتبوو، بڕیاری چالاکیی فیدای دا. لە بواری سەربازیدا چالاکیەکی زۆر ستراتیژییە. تاکتیک و ستراتیژی ئەو سەردەمەی لە شەڕی گەریلایی دا دیاری کرد، هەروەها ڕێگەی بۆ زۆر شت کردەوە. کردەوەیەکی زۆر پیرۆز و گەورە بوو. ئەم چالاکییەی هەڤاڵ زیلان لەو سەردەمەدا بوو بە وڵامێکی گرنگ.

هەروەها چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و تێکۆشانی ژنانەوە وەرچەرخانێکی گەورە بوو. زیلان چەمکی دوژمنی لە هەموو لایەکەوە کردە ئامانج. دەبێت هەڵسەنگاندن و شیکاری زۆر قووڵ بۆ هەڤاڵ زیلان و چالاکییەکەی بکەین. هەڤاڵ زیلان بە هەڵوێستی خۆی کاریگەری لەسەر هەموو لایەک کرد. هەزاران گەنجی کورد ڕێبازی زیلان-یان گرتەبەر. هەڤاڵ سەما یوجە شوێنپێی هەڤاڵ زیلان کەوت، ئەو لە زیندانی چاناکالەیە چالاکیی ئەنجام دەدات و لە نامەکەیدا دەڵێت 'خۆزگە منیش هاوشێوەی زیلانی هاوڕێم چالاکیەکی بە هێزم دەکرد. زیلان لە چالاکییەکەیدا مردنی بەزاند. ئیتر لە کوردستان هێڵی نێوان ژیان و مردن کاڵ بووەوە. ئیتر مانای ژیان نەما بوو، ژیان تەنیا لە ئاستی بایۆلۆژیدا بوو. ژیان بە تێکۆشانەوە مانا دەبینێتەوە. مرۆڤەکان بۆ مانا بەخشین بە ژیان تێکۆشان دەکەن.

ئێمە ٥٠ ساڵە تێکۆشان بۆ بوون، شوناس، کولتوور، سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکەین. لانیکەم بەم شێوەیە ژیان لە کوردستان مانای پێدرا و نرخی بەخۆیەوە بینی. لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ، لە سایەی زیلان و سەما، بیرۆکەی بایگەلدی، لەیلا و هەڤاڵانی دیکە ژیان مانادارەوە بوو. ئێستا ژیانی مرۆڤەکان بەنرخە. باوەڕی گەلی کورد ئێستا باوەڕ بە ژیانێکی ئازادە. هەموو هەڤاڵانمان کە ئێستا لە تونێلەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن، شوێنکەوتووی زیلان، گوڵان و سەماکانن.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە، زلار ستێرک، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی گەلی کوردە. پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی ژیانی ئازادە. سەرۆکایەتی ژیانی گەلی کوردی بوژاندەوە. خاوەنداری کردن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی بنەڕەتییە. هەڤاڵ زیلان لە نامەکەیدا دەڵێت؛ ئەرکی پاراستنی گەلی کورد و سەرۆکایەتیمان لە سەر شانە. لە سایەی سیستەم و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، دۆست و هاوڕێانی کوردان لە هەموو لایەکی جیهانەوە زیادیان کردووە.

بە پێشەنگایەتی دۆستانمان هەڵمەتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە. پێویستە گەل و ژنان پەیوەست بەمەوە لێکۆڵینەوە بکەن. پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە هەموو کەسێ بەشداری ئەم هەڵمەتە ببێت. هەروەها پێویستە بەشداری لە بزووتنەوەکەدا هێندەی تر زیاد بێت. ڕێگەبدەن با ڕۆڵەکانتان شکست بە مردن بهێنن، بۆ دەترسن؟ لەم هەڵمەتەدا بەشداری ژنانی کورد زۆر گرنگە. ژنان لە هەڵمەتەکەدا لە ئاستی نێونەتەوەییدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن. سڵاو لە تێکۆشان و ماندووبوونیان دەکەم، بەڵام پێویستە ژنان لە هەڵمەتەکەدا زیاتر بە ڕەنگ و ناوی خۆیانەوە بەشدار بن. پێویستە لە ئاستێکی خۆسەردا دروشمەکانیان ڕوون بکەنەوە، هەروەها ئارگیومێنتەکانیان بنیات بنێن. هەروەها پێویستە سەرکەوتووانە چالاکییەکانیان پەرەپێبدەن. جارێکی تر سڵاو لەو دۆستانەمان دەکەم کە هەڵمەتەکەیان بەرەو پێشەوە بردووە. داوا دەکەم ڕێبازی هەڵمەتەکە دەوڵەمەندتر بکرێت و چالاکییە کاریگەرەکانیان درێژە پێ بدەن."