زرێپۆشێکی دەوڵەتی تورک چەتەیەکی شێلا
لەو چالاکییەی لەلایەن یەکینەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید هارون ئەنجامدرا دەبینرێت کە زرێپۆشێکی دەوڵەتی تورک چەتەیەکی برینداری شێلا کە هەوڵدەدات لە هێرشەکە هەڵبێت.
لەو چالاکییەی لەلایەن یەکینەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید هارون ئەنجامدرا دەبینرێت کە زرێپۆشێکی دەوڵەتی تورک چەتەیەکی برینداری شێلا کە هەوڵدەدات لە هێرشەکە هەڵبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دیمەنی نوێی چالاکییە کاریگەرەکانی یەکینەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید هارونی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی قەسەدە، بڵاوکردەوە.لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت لە گوندەواری مەنبەج و دەوروبەری بەنداوی تشرین وەڵامی توندی چەتەکان دەداتەوە. هاوکات لە دیمەنەکاندا بە ئامانجگرتنی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و ئامرازەکانیان ئاشکرا دەبێت.
هەروەها دەردەکەوێت کە زرێپۆشێکی تورکیا چەتەیەکی بریندار دەشێلێت و ناهێڵێت هەڵبێت، بەهۆی زۆری ژمارەی چەتە کوژراوەکانەوە، چەتەکان لەنێو ترس و پشێوییەکی مەزندان.
پێشتریش ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، دیمەنی تێکشکاندی زرێپۆشێکی لەلایەن یەکینەکانی شەهید هارونەوە بڵاوکردەوە.