ئاماری ساڵانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان خرایەڕوو

بە گوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرڤی کوردستان ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ١٥٢ پیاو و ٤ ژن لەسێدارەدراون و ٩٧ ژنیش ناچار بە خۆکوشتن کراون.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤ رایگەیاندبوو، کە لەو ساڵەدا ١٥٦ کەس کە ٤ کەسیان ژن بوون لەسێدارەدراون. بە گوێرەی راپۆرتەکە ٥٨٦ کەس کە ٣٠ کەسیان ژنن دەستگیرکراون و بە هۆی گشتی سزای ٣٩٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بە سەر ١٣٢ کەسدا سەپێندراون.

کۆمەڵەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەی خستەڕوو کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٧ ژن و ١٥٦ پیاو واتە بە گشتی ٢٥٣ کەس  بەهۆی رووداوی جیاجیاوە ژیانیان لەدەستداوە و راگەیەندرا کە ١٠٦ پیاو و ٤٧ ژن بە گشتی ١٥٣ کەس کوژراون.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤبە ئاماژەدا بە گوشارەکانی دەوڵەت بۆ سەر رێکخراوە مەدەنییەکان و راگەیاندنەکان، ئەوەی خستووەتەڕوو کە پێدەچێت ئاماری راستەقینەی پێشێلکارییەکان لەوە زیاتر بێت.