زیندانیی نه‌خۆش ئاسلان: گوشار و زۆرداریمان لێده‌كرێت
عه‌لی ئاسلان زیندانیی نه‌خۆش، كه له گرتووخانه‌ی جۆری تی ژماره چواری ئامه‌د دا راگیراوه رایگەیاند، گوشار و زۆردارییان لێده‌كرێت و به چه‌ند رۆژیش خواردنیان پێ‌نادرێت.
عه‌لی ئاسلان زیندانیی نه‌خۆش، كه له گرتووخانه‌ی جۆری تی ژماره چواری ئامه‌د دا راگیراوه رایگەیاند، گوشار و زۆردارییان لێده‌كرێت و به چه‌ند رۆژیش خواردنیان پێ‌نادرێت.
عه‌لی ئاسلان هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ی مێردین، كه نه‌خۆشیی قورسی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی قسه‌ی كردووە و باسی له پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ لە زینداندا كرد.
ئاسلان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له گرتووخانه برسی ده‌كرێن و وتی، "زۆر رۆژ خواردنیشیان پێناده‌ن. ئه‌و خواردنه‌ی ده‌درێته چوار كه‌س به‌شی منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵیش ناكات. زۆر جار به برسێتی ده‌خه‌وین. كاتێكیش ده‌مانه‌وێت به پاره‌ی خۆمان له كافتریا شتێك بكڕین، نیوه‌یمان پێده‌درێت. پێمان ده‌ڵێن، مافی ئێوه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه".
ئاسلان له كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا گیرابوو، به‌ر له ٩ مانگ له گرتووخانه‌ی جۆری ئی مێردینه‌وه به زۆره‌ملێ گواسترابوویه‌وه بۆ ئامه‌د.
ئاسلان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو، ئه‌ویان نه‌بردووه‌ته به‌شی زیندانیانی سیاسی و له هه‌لومه‌رجێكی دژواردان. ئاسلان وتیشی: " گوشار و زۆرداریمان لێده‌كرێت".
ژ.ت