ده‌ستینا یڵدز: 'خۆكوشتن'ی كه‌سێك كه ده‌یویست سكاڵا تۆمار بكات جێی گومانه
ده‌ستینا یڵدز یه‌كێك له پارێزه‌رانی وەدات ئهركمهن ده‌ڵێت، "بانگه‌شه‌ی خۆكوشتن له سه‌ر كه‌سێك كه داوای له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردبوو سكاڵا تۆمار بكه‌ن، جێی گومانه".
ده‌ستینا یڵدز یه‌كێك له پارێزه‌رانی وەدات ئهركمهن ده‌ڵێت، "بانگه‌شه‌ی خۆكوشتن له سه‌ر كه‌سێك كه داوای له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردبوو سكاڵا تۆمار بكه‌ن، جێی گومانه".
وەدات ئهركمهن زیندانیی سیاسی، كه له گرتووخانه‌ی ژمار دووی ته‌كیرداغ به بیانووی ئه‌وه‌ی 'ژیانی له‌مه‌ترسیدایه' له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گۆشهگیركرابوو، له ژووره‌كه‌یدا ژیانی له‌ده‌ستدابوو.
توێكاری سه‌ره‌تایی بۆ ئهركمهن به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانی ئه‌نجامدرابوو، ته‌گه‌ره‌ش خرابووه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی پارێزه‌ران بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه.
ده‌ستینا یڵدز ئه‌ندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە / OHD) و یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
ده‌ستینا یڵدز رایگه‌یاند، ئهركمهن له‌و مرۆڤانه نه‌بوو، كه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت و وتی، "ئهركمهن ١٦ی كانونی یه‌كه‌م له ژووری سێ كه‌سییه‌وه گواسترابوه‌وه بۆ ژوورێكی جیا. كاتێك كه ئه‌ویان گواستبوه‌وه بۆ ژووره‌كه پێیان وتبوو 'ژیانی پارێزراو نییه و له مه‌ترسیدایه' . ئێمه ئه‌وه‌مان به داواكاری گشتی راگه‌یاند، لە گرتوخانەوە هەر ئەو زانیارییە بە داواكاری گشتییش راگه‌یه‌ندرابوو. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئهركمهن هه‌رگیز داوای نه‌كردبوو كه ژووره‌كه‌ی بگۆڕدرێت. له دۆسیه‌كه‌دا بڕیاری ده‌سته‌ی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانهکەجدا نووسراوه، كه به پێی زانیاری هه‌واڵگری جه‌ندرمه 'ئاسایشی گیانیی نییه و ژیانی پارێزراو نییه'. به‌ڵام له‌و باره‌وه هیچ هۆكارێكی به‌رچاو و بڕواپێكراو نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. له ١٦ی كانونی یه‌كه‌مدا ژووره‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت و له ١٩ی كانونی یه‌كه‌مدا ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، كه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، به‌ڵام هاوڕێكانی له ژووره‌كه‌ی ده‌ڵێن، ئه‌وه خۆكوشتن نییه. باسیان له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سێك نه‌بوو كه خۆی بكوژێت، خواست و نیازێكی له‌و جۆره‌ی نه‌بوو. دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ژیانی له‌ده‌ستبدات له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای لێ‌كردبوون، كه هه‌فته‌ی دواتر بچنه سه‌ردانی و رووبه‌ڕوو یه‌كتر ببینن و داوای له بنه‌ماڵه‌كه‌شی كردبوو، كه سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه تۆمار بكه‌ن، به هۆی ئه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ ئه‌ویان خستوه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سیه‌وه. كه‌سێك، كه ده‌یه‌وێت سكاڵا تۆمار بكرێت، ئاسایی نییه كه دوای دوو رۆژ كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، ئه‌وه دۆخێكی جێی گومانه".
ده‌ستینا یڵدز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شتێكی ئاسایی نییه، كه له ماوه‌ی مانگێكدا ٧ كه‌س له گرتووخانه گیان له‌ده‌ست بده‌ن و به بیری هێنایه‌وه، له گرتووخانه‌كان مردن به سه‌ر زیندانیانی نه‌خۆشدا ده‌سه‌پێنرێت و داوای له رای گشتی كرد له‌و بابه‌ته‌دا زیاتر وشیار بن.
ده‌ستینا یڵدز هۆشداری دا له‌وه‌ی، كه پێده‌چێت ئه‌و دۆخه كرده‌وه‌یه‌كی نوێ بێت و وتی، "زیندانییه نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌رییان بۆ ناكرێت و دواتر بانگه‌شه ده‌كه‌ن، كه كه‌سه‌كان خۆیان ده‌كوژن. ئه‌مه قۆناغێكی ئاسایی نییه. ده‌كرێت سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بێت. به‌تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه (پەتای کۆرۆنا) له گرتووخانه‌كان دا هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌وه و هه‌ڕه‌مه‌كی زۆر زیادیان كردووه. پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ چڕتر بووه‌ته‌وه".
ژ.ت