زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

زیندانی سیاسی شاکر بێروز لە زیندانی ورمێ لە دژی ناڕوونی دۆسیەکەی و ئازادنەکرانی سەرباری تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

شاکر بێهروز ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر بارودۆخی ناڕوونی خۆی پاش ٥ ساڵ بەندکران و تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی داداگای ورمێ بەو بیانووە کە هێشتا ناوبراو دۆسییەی لە دادگا هەیە، پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، ڕێگە بە ئازادکرانی نادات.

شاکر بێهرووز ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی بەغی (هەڵگرتنی چەک لە دژی دەوڵەت) لە ڕێگەی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان و بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران، دەستگیر کرا و سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی کوردستان سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

هـ . ب