' بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاری تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین'

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار جەختی کردەوە، تا ئازادیی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رزگاری خاکی دگیرکراومان بەدی نەیەت، تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک فراوان دەکەین.

فەریدە سلێمانی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین، لە بارەی توندوتیژیەکانی دژبە ژنان لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکدا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کر.

فەریدە سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی داگیر کرد، شێواندنی سروشت و فشارەکانی بۆ سەر گەل و بە تایبەتیش توندوتیژی دژ بە ژنان زیادی کرد.

فەریدە سلێمان ئاماژەی بەوەش کرد کە لە عەفرین ژن سەرکێش بوون بۆ کارکردن، بۆیە لە کاتی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکدا، بوون بە ئامانجی هێرشەکان و تا ئێستاش ئەو هێرشانە بۆ سەر ژنان بەردەوامن.

سلێمان راشیگەیاند، ئەوان وەکو کۆنگرەی ستار هەوڵ دەدەن لە هەموو شوێنێک خۆیان بگەیێننە ژنان، بۆ ئەوەی کۆتایی بە توندوتیژی سەر ژنان بهێنن و بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی ژنانی گشت جیهان کرد کە لە بەرامبەر فشار و زۆرداری بێدەنگ نەمێنن.

سلێمان وتیشی، کاتێک داگیرکەران هێرش دەکەن، هیچ جیاوازیەک ناکەن لە نێوان نەتەوەکاندا، بۆیە بانگەوازیمان بۆ ژنانی کورد و عەرەب و تورکمان ئەوەیە کە بە یەکەوە لە دژی دوژمن هەڵسنە سەرپێ و خۆیان لەسەر فیکر و فەلسەفەی ئازادی بەرێکخستن و بەهێز بکەن.

فەریدە سلێمان راشیگەیاند، کاتێک ئەوان دەڵێین کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، هەموو پێکهاتەکان تێیدا جێی خۆیان دەگرن. بۆیە ئەوان هەوڵ دەدەن کار و خەباتیان بەرفراوانتر بکەین و وتی:"لە ماوەی رابردوودا لە عەفرین لە دژی ژنان توندوتیژیەکی زۆر ئەنجامدرا، چەندین ژن کوژران و دانیشتوانی ناوچەکە بە زۆرەملێ لە زێدی خۆیان وەدەرنران."

فەریدە سلێمانی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە تا ئازادی عەبدولا ئۆجالان و رزگاریی خاکی داگیرکراومان بەدی نەیەت، تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک بەرفراوانتر و گەورەتر دەکەین.

ز.ش