تووشبووانی کۆرۆنا لە کەرکوک هەزار کەسی تێپەراند

ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە، دوای ئاماری ئەمرۆلەکەرکوک تووشبووانی پەتاکە هەزار تووشبوو تێپەراندووە.

ئێوارەی ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی ئەمرۆ ٢٧ی حوزەیرانی بڵاوکردەوە و تیدا هاتووە لە شاری کەرکوک ٤٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون لەبەرامبەردا ١٦ کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها هەر ئەمرۆ لە کەرکوک ٣ حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراوە.

لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە شاری کەرکوک ژمارەی تووشبووان هەزار و ٩١ کەسن لەو ژمارەیە ٣٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە لە ڤایرۆسەکە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری کەرکوک ٥٥٩ کەسن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانش لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئیستا گەیشتووەتە ٤٦ کەس.

ز.ش