تەرمی شەهید ئاگرباش بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە جیهان ئاگرباش (هارون گەڤەر) کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید ببوو لە گۆڕستانی بێکەسەکان وەرگیرایەوە و لە گەڤەر بەخاکسپێردرا.

بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلای هەپەگە جیهان ئاگرباش (هارون گەڤەر) کە لە ١٣ی ئایار لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدببوو، سەردانی بەرپرسان کرابوو. چەندین مانگ بوو تەرمەکە بە خانەوادەکەی نەدەدرایەوە و دواتر ئاشکرا بوو کە لە گۆڕستانی بێکەسەکان بەخاکسپێردراوە.

تەرمی شەهید جیهان ئاگرباش لە گۆڕستانی بێکەسەکان وەرگیرایەوە و لە گۆرستانی ئاکالنی گەڤەر بەخاکسپێردرایەوە.

ف.ق