خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەگەری سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە لەیلا گیوڤەن

دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە ماڵی سندی یادی ١١ ساڵەی شەھیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە کرایەوە و خەڵاتی مەراسیمەکە بە خشرایە لەیلا گوڤەن و د. چۆمان هەردی و فەریق هەڵەبجەیى.

بە سەرپەرشتیی گۆڤاری لڤین دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی  لە ماڵی سندی یادی ١١ ساڵەی شەھید قەڵەم سۆران مامە حەمە کرایەوە.

لەسەرتای مەراسیمەکەدا بە ناوی لیژنەی ئامادەکار د. ئەحمەد میرە رایگەیاند: لە پێش ١١ ساڵ دەزگایەک و کەسێکمان  بە بکوژ زانی لە شەھید کردنی سۆرانی مامە حەمە  دەبوو دەستگیر کرابا، بەڵام بەداخەوە دەبینین ئێستا بەرپرسی یەکەم و حاکمی ئەم ھەرێمەیە.

ھەرەھا بەناوی ناوی رێکخراوی میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەوانان پەیامێک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوە کرابوو: شاردنەوەی کەیسی رۆژنامەنووسان و شاردنەوەی تاوانباران لە بەھاو نرخی رۆژنامەنووسان کەم ناکاتەوە، بەڵکو لە بەھاو نرخی دەسەڵات کەم دەکاتەوە.

بە ناو خانەوادەی شەھیدی قەڵەم، سوارە نەجمەدەین ئامۆزای شەھید سۆران پەیامێکی پێشکەش کرد و وتی: دوای ١١ ساڵ تەنھا ھیومان بە وەفای گەل ھەیە بۆ سۆران، ئەگەر نا ئێمە ھیچ ھیوایەکمان بە دەسەڵات نەماوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەیسە.  وتیشی: ھەرچەند دەسەڵاتداران بە ھێز بن ئێمە لەوە بەھێزترین، کە حەقی سۆرانی مامە حەمەیان لێ بکەینەوە.

لە درێژەی مەراسیمەکەدا خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری بە خشرایە لەیلا گیوڤەن ئەندامی پەرلەمانی ھەدەپە و ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە).

موزەیەن گیونەش نوێنەری ھەدەپە لە باشووری کوردستان بە نوینەرایەتیی لەیلا گوڤیەن خەڵاتەکەی وەرگرت. موزەین گیونەش ڕایەگیاند: لەیلا گوڤەن خواستی ئەوەی ھەبوو، کە بەشداری مەراسیمەکە ببێت، بەڵام لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکیا سزای داوە  ناتوانی لە تورکیا بێتە دەرەوە و گەشت بکات.

ھاوکات خەڵاتی سۆرانى مامە حەمە بۆ ئازادیى رۆژنامەگەری بەخشرایە ھەر یەک لە دکتۆرە چۆمان ھەردی و فۆتۆگرافەر فەریق ھەڵەبجەیی.

رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە ١١ ساڵ لەوە پێش لە بەردەم ماڵەکەى خۆیاندا لە گەڕەکى شۆریجەى شاری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا. سەرباری ئەوەى ١١ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنى سۆرانی مامە حەمەدا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بکوژەکانی ئەو رۆژنامەنووسە نەدۆزراونەتەوە و نەبراونەتە بەردەم دادگا و رێگا نەدراوە دادپەروەری جێبەجێ بکرێت.

ر.م