ئەشکەنجەی سەر دوو ژنی زیندانیکراو شەرمەزارکرا
ژنان بۆ پشتگیری لە سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز کە بە هاندانی پاسەوانانی زیندان ڕووبەڕووی هێرشی زیندانیان بوونەوە، لەبەردەم زیندان بانگەوازیان کرد.
ژنان بۆ پشتگیری لە سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز کە بە هاندانی پاسەوانانی زیندان ڕووبەڕووی هێرشی زیندانیان بوونەوە، لەبەردەم زیندان بانگەوازیان کرد.
سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز سەروەختی ناڕەزایەتییەکانی وان دەستگیرکران و خرانە زیندان، توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ژنانی شاکران بەرامبەریان ئەنجامدراوە، ژنان بۆ شەرمەزارکردنی ئەشکەنجەی سەر هاوڕێکانیان لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە و درووشم و پانکارتیان بەرزکردەوە.
پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەریهان کۆجا و بورجوگول چوبوک و چەندین کەسی تر بەشداربوون.
ئەندامی پارتی ئازادی جڤاکی (تۆپ) مەلەک باکشی ڕایگەیاند بۆ پاراستنی خوشک و هاوڕێکانمان لێرەین، وەک پارێزەری ئیرادەی گەل و کۆماری دیموکراتیک و سۆسیالیزم لێرەین.
پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆجا ڕایگەیاند زیندانەکان بەهۆی گۆشەگیرییەوە گۆڕاون بۆ ئەشکەنجەخانە، هەڤاڵەکانیان بەهۆی خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەلی وان دەستگیرکراون، ئەمە ٣٧ ڕۆژە بە شێوازی ئەشکەنجەی جیاواز و فەرمانی سیاسی لە زیندان ڕاگیراون، گوتی: "سەلامەتی گیانی هەڤاڵەکانمان لەم زیندانە پارێزراو نییە. چەند جار هەوڵماندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی زیندان کۆبینەوە، کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی داد بەردەوامە. بەڵام کاتێک پرسەکە دێت سەر دادپەروەری دەرگاکانیان دەبنە دیوار. بە هاندانی بەڕێوەبەران و پاسەوانانی زیندان، هەڤاڵانمان ڕووبەڕوو مردن دەبنەوە. ٣٧ ڕۆژە هەڕەشەی پەلاماردان و کوشتنیان لێ دەکرێت، لەلایەن ٣٠ زیندانییەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە".
کۆجا ڕایگەیاند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە تاوانبارن و هەوڵدەدەن هەڕەشە و کوشتن لە زیندانەکان ئاسایی بکەنەوە، گوتی: "هەڤاڵەکانمان بە هێزی ڕەوای خۆیانەوە بەردەوامن و گەلێک باشن، سڵاویان بۆ گەلی وان هەیە".
پاشان کۆجا پەیامی سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەزی لە زیندانەوە، خوێندەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی بورجوگول چوبوک ڕایگەیاند هەڤاڵەکانمان تەنها نین و ئێمە هەموومان پشتگیریان دەکەین، ئەوان بەهۆی پشتگیری لە گەلی کورد لە زیندانن، دووپاتی کردەوە، بەم هەوڵانە ناتوانن ئیرادەی هەڤاڵەکانمان بشکێنن.