فڕۆکەکانی تورک گوندێکی سەربە شارەدێی باتیفایان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری زاخۆ-یان بۆردوومان کرد و زیان بەر خانووی هاوڵاتیان کەوت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی دەوروبەری گوندی رویسێ-یان کرد لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ.

بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر خانووی هاوڵاتیانی ناو گوندەکە کەوتووە، بەڵام نازانرێت زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە یان نە.

ف.ق