لە ئامەد تیرۆری دەوڵەتی تورک: چەندین کەس دەستگیر کران
پۆلیسی تورک بەردەوامە لە تیرۆری دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارت و رێکخراوە کوردیەکان. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد چەندین کەس دەستگیر کران.
پۆلیسی تورک بەردەوامە لە تیرۆری دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارت و رێکخراوە کوردیەکان. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد چەندین کەس دەستگیر کران.
ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارت و رێکخراوە کوردیەکان بەردەوامە. ئەم بەیانیە لەسەر فەرمانێکی لێپرسینەوە کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری ئامەدەوە دەرکراوە، چەندین ئەندامی پارت و رێکخراو و دامودەزگا کوردیەکانی شاری ئامەد دەستگیر کران.
لە ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەمڕۆدا، حەقی بولتان رۆژنامەنووس، ئەدیپ بینبیر بەرێوەبەری رێکخستنی هەدەپەی شاری ئامەد، عومەر فیلیتئۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد، مەلا نائیف ئەردەم ئای ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک، مەدەنی توتشی ئەندامی سەندیکای وزە و پیشەسازی و کانزا-ی سەر بە کۆنفەدەراسیۆنی سەندیکاکانی رەنجەرانی جەماوەری، گوڵستان ئەنساری ئۆغلو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی ئەگیل کە لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، چیدەم ئەکتی بەرێوەبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد و مەکیە گوزەل، دەستگیر کراون.
دەستگیرکراوان لە ئێستادا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئامەد کراون.
ز.ش