لە سیدنی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا: فاشیزم بە یەکگرتن هەڵدەوەشێت

لە سیدنی قڕکردنی سیاسی دژی هەدەپە بە خۆپیشاندانێک شەرمەزارکرا.

لە شاری سیدنی ئوسترالیا ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی هەدەپە شەرمەزار کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی تۆون هەڵ کۆبوونەوە.

لەسەر ناوی هاوپەیمانی سۆسیالیست جیم مجیلروی قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کرد و پەیمانی یەکگرتنی لەگەڵ هەدەپەدا و وتی،"بە یەکگرتن دەتوانین فاشیزم هەڵبوەشێنین. ئێمە لەگەڵ هەدەپەین."

پیتەر بۆیلە –ش لەسەر ناوی گروپی یەکگرتن لەگەڵ ڕۆژئاوا داوای لە دەوڵەتی ئوسترالیا و یەکێتی ئەوروپا کرد کو ئەو ناحەقتیە کۆتایی پێبهێنن.

ف.ق