بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن، سەردانی خانەوادەی سەروەت تورگوتیان کرد کە لە لایەن سەربازانی سوپای تورکەوە لە هەلیکۆپتەر خرایە خوارەوە و گیانی بەدەستدا.
هودا کایا ئەندامی شاندی هەدەپە لە مەراسیمەکەدا ویستی وتەیەک پێشکەش بکات، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک هەڵیان کوتایە سەر مەراسیمەکە و وتیان، "ئێمە رێگەتان پێنادەین قسە بکەن". جگە لە رێگریکردن لە قسەکانی شاندەکە، رێگەیان بە رۆژنامەنووسانیش نەدا ئەو رووداوە رووماڵ بکەن.
ئایدەنیز نارەزایەتی دەربڕی
هێزەکانی پۆلیس هەڕەشەی ئەوەیان لە شاندەکە کرد کە ئەگەر بەردەوامی بدەن بە مەراسیمە، ئەوا دەست دەکەن بە دەستگیرکردنیان. ئایدەنیز نارەزایەتی دەربڕی و وتی:"ئەگەر حورمەتێکتان تێدابا لە بەرامبەر مرۆڤایەتی، بەم شیوەیە نەدەهاتن بۆ مەراسیمی سەرەخۆشیکردن."
ز.ش