'پیلانگێڕی هێرشی رێکخستنکراو و سیستمە' – ١٢ –

دوران کاڵکان رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، هێرشێکی رێکخستنکراوی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانیی بوو بۆ پاکتاوکردنی پەکەکە، رێبەرایەتی و هەبوونی ئازادیی گەلی کورد.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە لەبارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و لەم شیکارییەدا رایگەیاند؛

ئێمە دەچینە ٢٢هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، ئەو پیلانگێڕییە لەبەر چی و چۆن خرایە رۆژەڤەوە، ئامانجەکەى چی بوو؟

پێش هەموو شتێک پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ٩ی تشرینین یەکەمی ١٩٩٨، پاشکەوتوترین ھێرشی مێژوو بوو و نەفرەت لەو هێزانە دەکەم ئەو پیلانگێڕییانەى ئەنجامدا. سڵاو لە بەرخودانی مرۆڤایەتیی ئازاد و مێژوویی ٢٢ ساڵە لە دژی ئەو هێرشە پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە و دەربڕینەکان و شێوە بەرچاوەکانی دەکەم، کە لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەڕێوەدەچێت و سڵاو لە ئەندازیاری ئەو بەرخودانە رێبەر ئاپۆ دەکەم.

بە رێز و خۆشەویستی و خۆ بە قەرزار زانینەوە یادی شەهیدانی بەرخودانی فیدایی هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن'، کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوونە بازنەى ئاگر بەرز رادەگرم. بە بۆنەى ئەو ساڵیادەوە ئێمە جارێکیتر بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە ئامانجەکانیان سەربخەین و بیر و یادیان بە زیندوویی رابگرین.

بەڵی ٢٢هەمین ساڵی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ تەواو دەبێت. ئێمە دەچینە ٢٣هەمین ساڵیادی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە و تێکۆشانی دژ بەو پیلانگێڕییە. لەبەر ئەوەش هەموو کەس لەبارەی راستیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و لەسەر ئەو راستییانە، کە لە ساڵی ٢٢هەمیندا روویاندا شیکاریی خۆیان خستەڕوو. دەبێت مرۆڤ زۆر باشتر راست و بە شێوەیەکی بێ کەموکوڕی گفتوگۆی لەسەر بکات. بێگومان هەموو کەس ئەوە دەکات. چۆن هێزە پیلانگێڕەکان ئەوە دەکەن، بزووتنەوەکەمان و گەلەکەشمان ئەوە دەکەن. هەموو هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان، چەپڕەو – سۆسیالیستەکان ئەوە دەکەن. هەموو کەس بەپێی بۆچوونی خۆی و بەرژەوەندیی خۆی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شیدەکەنەوە، کە کرایە سەر رێبەر ئاپۆ و ئامانجەکان و ئەنجامەکانی ئەو بەرخودانە ئاست بەرز و باڵایەی مرۆڤ، کە لە دژی ئەو هێرشە ئەنجام دەدرێت، لە مانا مێژووییەکەیدا هەوڵ دەدات، سەرلەنوێ ئەوە بخاتەوە سەر هۆش و بەپێی ئەوە ببێتە خاوەن هەڵوێستی نوێ.

هەڵبەت دەبێت زۆرتر ئێمەی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و گەلی کورد ئەوە بکەین. دەبێت پەکەکە، کەجەکە و هەپەگە ئەوە بکەن. دەبێت بزووتنەوەى ژنان و گەنجان ئەوە بکەن. بە گشتی هەر کەسێک، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەکات، لە ٢٣هەمین ساڵدا بە شیکارییەکی گشتیی لەو جۆرە لە چوارچێوەی تێکۆشاندا لەبارەی ئامانج و شێوازی پیلانگێڕییەکە بخەنەڕوو. پلانسازیی بۆ دابنێت و لە ٢٣هەمین ساڵدا تێکۆشانێکی وەها، کە بە تەواویی پیلانگێڕیی نێونەتەوەى تێکبشکێنێت، گەش بکات.

لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵیادی پیلانگێڕییەکی وەهادا، قۆناغێکی شیکاری و گفتوگۆ دەستیپێکردووە. ئێمەش بە شێوەى بەشداربوون لەو گفتوگۆ و شیکارییانەدا و لە چوارچێوەی هەندێک پرسیاردا دەمانەوێت لەسەر راستیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، مانای تێکۆشان لە دژی ئەوە و لەسەر ئەو ئەنجامانەى بەدەستهاتوون، بۆچوونی خۆمان بخەینەڕوو.

بێگومان بۆ ئەوەى مرۆڤ شیکاری بۆ ئەوە بکات، کە ئەو پیلانگێڕییە بۆ و چۆن خرایە رۆژەڤەوە و ئامانجی چی بوو، دەبێت مرۆڤ وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە هێڵی کێوە بڕیاری لەسەر درا و جێبەجێکراوە. لەسەر ئەو بابەتە نابێت هەڵە و لێڵاییەک هەبێت.

بەڵێ، یەکێک لەو هێزانە لەو پیلانگێڕییەدا زۆر بەکار هێنرا دەوڵەتی تورک و حکومەت و بەڕێوەبەرییەکەیان بوو، بۆیە دەبێت مرۆڤ بە ئەنجامێکی وەهاش بگات، پیلانگێڕیی نێونەتەوەی تەنها دەوڵەتی تورک بڕیاری لەسەر نەدا،، پلانسازیی بۆ نەکرد، رێکخستن و ئۆرگانیزی نەکرد و بەڕێوەی نەبرد. رێبەر ئاپۆ ئەوەى خستووەتەڕوو، کە رۆڵی دەوڵەتی تورک لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا رۆڵی "پاسەوانە". بێگومان ئەو پێناسەکردنە راستترین و دروستترین راستییە.

رۆڵی دەوڵەتی تورک لە پیلانگێڕییەکەدا لە ئاستی پاسەواندا بوو. ئەوە ٢٢ ساڵە ئەو ئەرکی پاسەوانێیەتییە ئەنجام دەدات، یان هێزە پیلانگێڕەکان پێی ئەنجام دەدەن. ئەوە راستییەکی روون و ئاشکرایە.

یانی تێکۆشان لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان، لە دژی هێزە رێکخستنییەکەی واتە پەکەکە و لە دژی رێبەرایەتییەکەی، واتە رێبەر ئاپۆ، تەنها لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەنابرێت. جگە لەوە و لەوەش زیاتر ئەوەیە، کە هێزی تر هەیە، کە دوژمنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەن و هێرشیان دەکەنە سەر. ئەو هێزانە بڕیاریان لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دا و جێبەجێیان کرد.

باشەی ئەو هێزانە کێن؟ ئێمە لە پلانسازیی گشتی دا دەتوانین بڵێن ئەو هێزانەن، کە کێشەى کوردیان دروستکردووە. باشە کێ کێشەى کوردی دروستکردووە؟ بێگومان سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست، کە دەیەوێت ببێتە هێزێکی جیهانیی – هەژمونگەرا و باڵادەست و هێزە پێشەنگەکانی ئەو سیستمە کێشەى کوردیان دروستکردووە.

سیستمی سەرمایەی جیهانی بە شەڕی جیهانیی یەکەم بووە هێزێکی جیهانی – هەژمونگەرا. لە چەق و ناوەڕاستی ئەو شەڕەشدا بەدەستهێنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارکردن بۆ هاوبەشیکردنی سەرچاوەکانی وزە و رێگاکانی، لە نێوان هێزە ئیمپریالیستەکاندا هەبوو. ئەو سیستمە سیاسییە ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە فەرمی قبوڵکراوە، دۆخ و پێگەیەکى نێونەتەوەیی وەک ئەوەى ئێستا، کە لە بەردەستدایە، لە ئەنجامی شەڕێکی لەو شێوەیەدا دروست دەبوو. ئەو شەڕە عەرەبەکانی کرد بە ٢٢ بەشەوە. سەرچاوەکانی نەوتی لە دەستی چەند ئەمیرێکی عەرەبی هاوکاریاندا کۆنترۆڵکرد، دوای ئەوە شەڕی کوردستانیان کرد و کردیان بە ٤ بەشەوە و هەوڵیاندا بە نەبووی بزانن و حسابی بوونیان بۆ نەکرد.

هەروەها لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا ژینۆسایدی سەر ئەرمەنەکان و دواتر شەڕی دژ بە ئاسووری – سوریانی، رۆمانەکان کرا، لە دژی گەلی کوردیش بە شێوەیەکی زۆر رێکخستنکراوتر و بە پلانتر ئەوە کرا و لە قۆناغەکدا پەرشوبڵاوکرا و بۆ ئەوەش بڕیاری لەسەر درا و بڕیارەکەشیان جێبەجیکرد. یانی ئەو کێشەیە، کە ئێمە پێی دەڵێین، کێشەى کورد بەو شێوەیە دروستبوو.

باشە، کێشەى کورد چییە؟ پارچەبوون و دابەشکردنی کوردستانە، لەسەر دەستی باڵادەستە بیانییەکانە، کە کاریان بۆ دەستهەڵگرتن لە کوردستان کرد، دەیانخواست بە نەبووی بزانن و لە ناوی ببەن و بیسڕنەوە و ئەوەش لەناوبردنی کوردستانە. پاکتاوکردن و سڕینەوەیەک، کە بەهەموو شێوەک دەخرێتە بواری کردارییەوە. کێشەى کورد ئەو کێشەیەیە، ئەوانەى ئەو کێشەیەیان دروستکردووە هێزە پێشەنگەکان، بەڕێوەبەران و بەرپرسانی سەرمایەی جیهانی – هەژمونگەران. لە بنەڕەتدا بە شەڕی ئەڵمان – ئینگلیز سیستمێکی بەو جۆرە دروستبوو. دواتر لە شەڕی جیهانی دووەمدا ئەو دۆخە بۆ بەریەککەوتن بەردەوامیی پێدرا. لەو رێگەیەوە هەوڵدرا بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا ئەو سیستمە لەسەر پێ بمێنێتەوە و بپارێزرێت.

زۆرترین هێزی سەرمایە سەرمایەی یەهودە و پێشەنگایەتیی سیاسی و سیاسەت بۆ بەریتانیا دەکات. لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە ئەو هێزە کرداری، رێکخستنی و سەربازییەی، کە لێیدەدات و بەڕێوەی دەبات ئەمریکایە. سیستمێک، کە کێشەى کوردی دروستکرد و ئەوانەی ئەو سیستمەیان دروستکرد، لە بنەڕەتەدا ئەوانەن. لەبەر ئەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرشی رێگریکردنە لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد، درێژەدانە بە بوونی ئەو کێشەیە. هێرشی بەڕێوەبردنە بۆ پاکتاوکردنی کورد، کە ناوەرۆکی ئەو کێشەیە پێی دەوترێت کێشەی کورد. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی وەک گۆشت – نینۆک، هێرشە بۆ سەر کێشەی کورد و پاکتاوکردنی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەش ئەو هێزانە، کە بڕیاریان لەسەر پیلانگێڕیی لەو شێوەیە دا و رێکیانخست و ئەنجامیاندا و بەرێوەیان برد، ئەو هێزانەن، کە کێشەى کوردیان دروستکردووە و دەیانەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد تەواو بکەن. ئەوانە کێن؟ بە گشتی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانییە، مرۆڤ دەتوانێت پێیشی بڵێت، سیستمی سەرمایە. ئەو هێزانەن، کە لە هێڵی سیاسی – رێکخستنی-یەوە پێشەنگایەتی بۆ ئەو سیستمە دەکەن.

بەشێوەیەکى باشتر و بەرچاوتر دەتوانین بڵێین: پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی یان سیستمی سەرمایەی جیهانی لە ساڵانی ١٩٩٠دا لە بەرێوەبەری و هاوپەیمانیی ئیسرائیل – بەریتانیا – ئەمریکا بڕیاری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ درابوو، پلانسازییان بۆ کرد و جێبەجێیانکرد. ئەوەی راستەوخۆ بە ناوی ئەو هاوپەیمانییەوە بڕیاری لەسەر ئەو پیلانگێڕییەدا و پلانسازیی بۆ کرد و جێبەجێی کرد، بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا بوو.  هەر خۆی کلینتۆن بە شێوەیەکى ئاشکرا لە رێگەى میدیاکانەوە ئەو بڕیارەی راگەیاند و ئەوەش دۆخێکی شاراوە و دزی نەبوو، بەڵکو بە ئاشکرا ئەوەیان کرد.

بەهۆی ئەو پیلانگێڕییەوە ئەوە ٢٢ ساڵە، بە دروستکردن و شێوە بەرچاوەکەى سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، سیستمێکی وەهایە، کە سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست ئافراندویەتی و بەڕێوەی دەبات. بەناوی ئەو سیستمەوە و لە ئاستی یەکەمدا ئەمریکا لەو سیستمە بەرپرسیارە. بەهۆی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە، کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە ئەو بڕیارەى لەسەر درا، لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و دەزگا هەواڵگرییەکەیان کاری بۆ کرا و جێبەجێیان کرد. ئەمریکا لە پیلانگێڕییەکە بەرپرسیارە. ٢٢ ساڵ لەوە پێش بەرپرس بوو و ئێستاش بەرپرسە.

لەبەر ئەوەش، هەرچەند ئێستا خۆی وەک دۆستی گەلی کورد نیشان دەدات، بەڵام هێشتا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە ناوچاوانێتییەوە. بە هێرشی پیلانگێڕانە بۆ سەر رێبەرایەتیی ئازادی کورد ئەوەیان سەلماند، کە هێزی سەرەکین لە پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورددا. هەروەها لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا بۆ دەوڵەتی تورک و ئینجا بەهێزترین پشتیوانیی لەو هێزانە کردووە کە خۆیان بەسەر کوردستاندا سەروەر و باڵادەست کردووە. لە راستیدا ئەوە ٢٢ ساڵە پیلانگێڕییەکە بە شێوەی جۆراجۆر بەردەوامیی هەیە و پشتوانیی هاوشێوەى ئەو پشتیوانییەى لە پیلانگێڕییەکەدا لە دەوڵەتى تورک کرد، لە هێزە پاکتاوکەرەکانی تریشی دەکات.

لە ئەنجامی هەموو ئەوانەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، هەر خۆی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە چیی و ئامانجەکەى چییە؟ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێڕشی لەناوبردن و سڕینەوە و پاکتاوکردنی سیستمی سەرمایەى جیهانی، یان سیستمی پاکتاوکردنی کوردانە، کە رووی لە رێبەرایەتی ئازادیی کورد کردووە، کە دەیەوێت کێشەى کورد چارەسەر بکات. دەبێت پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی ئەو هێرشە بێت بۆ مەبەستی رێگریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەى کورد و درێژەدان بێت بە کێشەکە. هەر خۆی هێرشێکی لەو جۆرەی داوەتە بەرخۆی، کە ئەو هێزانە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، پاکتاویان بکەن.

باشە، کام هێزە دەیەوێت کێشەى کورد چارەسەر بکات؟ بزووتنەوەى ئازادیی کوردستانە، پەکەکە و گەلی کوردە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە، کە رێبەرایەتییەکەى دەکات. لەبەر ئەوەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەبێت هێرشێک بێت بۆ رێگریکردن لە چارەسەریی کێشەی کورد و بۆ لەناوبردنی ئەو هێزانە بێت، کە دەیانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، دەبێت هێرشێک بێت بۆ درێژەدان بە کێشەی کورد. لەبەر ئەوەش هێرشێکی لەو جۆرە ئامانجی ئەوەیە، کە بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و پەکەکە، کە دەیانەوێت کێشەى کورد چارەسەر بکەن، لەناویان ببات و پاکتاویان بکات. بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنی پەکەکەش، راستەوخۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنی رێبەر ئاپۆیان داوەتە بەرخۆیان و کردوویانە بە ئەرکی خۆیان. ستراتیجی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیەیە: دوای لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ لەناوبردنی پەکەکە و لە دوای لەناوبردنی پەکەکەش سەرخستنی قڕکردنی کوردان.

ئەوەی رێگری لە قڕکردنی کورد دەکات و لە دژیەتی و ئازادی کورد گەش دەکاتەوە بزوتنەوەی پەکەکەیە. بۆیە بە بێ لەناوبردنی پەکەکە، رێگریکردن لە ئازادی کورد و بەردەوامیدان بە قڕکردنی کورد، شتێکی ئەستەمە. بۆ ئەوەی ئەمە بکرێت، لەناوبردنی پەکەکە مەرجە. بۆ لەناوبردنی پەکەکەش هێزە پلانگێرە نێودەوڵەتیەکان هێرشکردنە سەر رێبەرەکەی، لەناوبردنی رێبەرایەتی وەکو ئاسانترین رێگا و گوایا لەمەدا سەرکەوتوو دەبن، دەیبینن. چونکە لە ساڵەکانی ٩٠دا بە هێرشکردنە سەر پەکەکە و گەریلاکانی، لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە پەکەکە لەناو بەرن و گەریلاکانی تێک بشکێنن.

لەگەڵ پلانگێریەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ستراتیجی هێرشەکانیان گۆڕی. هێرشی سەر رێبەر ئاپۆیان خستە پێش هێرشکردنە سەر پەکەکە و گەریلا. بڕوایان بەوە هێنا کە بە لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە ناو دەچێت. بەم شێوەیەیە کە پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە دەبێت بە دڕندانەترین هێرش، دڕندەیی سیستمی سەرمایەداری جیهانگیرییە لەسەر رێبەر ئاپۆ.

دوای ئەوەی هێرشەکانی ١٩٩٨٠ و ساڵەکانی ١٩٩٠ کە لە ئاستی ناتۆدا لە دژی پەکەکە و گەریلاکانی بەڕێوە چوون، هیچ ئەنجامێکیان لەگەڵ خۆیاندا نەهێنا و سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە هێرشەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە شێوەیەکی پلانگێریی نێودەوڵەتی کە رێبەر ئاپۆی کرد بە ئامانج، ئەنجام درا. لەناوبردنی پەکەکەیان بەستەوە بە لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ و بڕوایان بەمە هێنا.

سیستمی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بۆچی لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٩٠دا هێندە بە پێویستی بینی کە بزوتنەوەی ئازادی کورد لەناوبەرێت؟ چونکە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەیەکی بەم شێوەیە هەبێت، ناتوانین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستوەردانی نوێ ئەنجام بدەن. بزوتنەوەی ئازادی کورد لە لایەکەوە بە تێکۆشانەکەی، کوردستان ئازاد دەکات و لە لایەکی تریشەوە وەکو ئەنجامێکی سروشتی ئەم حاڵەتە، هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت تورکیا و عێراق بە دیمۆکراتیک دەکات. سیستمی سەرمایەداری جیهانگیری بە پلەیە یەکەم لە بەدیمۆکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێتیە دیمۆکراتەکە دەترسێت و لە دژی دەوەستێتەوە. وەکو ئەوەی لە وەبا (نەخۆشی) دەترسێت هێندە لە یەکێتی دیمۆکراتیک دەترسێت.

بۆیە بۆ رێگریکردن لە بەدیمۆکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەر لە هەموو شتێک رێگریکردن لە ئازادکردنی کوردستانیان بە پێویست زانیوە. بۆ رێگریکردن لە ئازادی کوردستانیش، لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لەناوبردنی رێبەرایەتیان لەبەرچاو گرت. بڕوایان بەوە هێنا کە ئەگەر بیانەوێت ئەنجامێکی بەم شێوەیە بەدەست بهێنن، دەتوانن رێگری لە بەدیمۆکراسیبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و گوایا دەتوانن دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن و لەسەر بەرژەوەندییەکانی سیستمی سەرمایەداری جیهانی مشەخۆری بکەن و بە پێی خۆیان گۆڕانکاری دروست بکەن.

بە شێوەیەکی روونتر، بە ئامادەکردنی سیستمی قڕکردن لەسەر کوردستان، ویستیان بیکەن بە ناوەندێکی دواکەوتوویی و ئەو دەرفەتانە بخوڵقێنن کە بە رێگەی دەستوەردانی نوێی جیهانگیری بۆسەر عێراق و سوریا و ناوچە عەرەبیەکان، دەستوەردان لە گشت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. بۆ نمونە لە کاتی بوونی پەکەکە و رێبەرایەتیەکەیدا، نەیانتوانی بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوە دەستوەردان لە عێراق و دەسەڵاتی سەدام حسێندا بکەن. لەوە ترسان کە دەستوەردان لە ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. چونکە ترسیان لەوە هەبوو کە ئەگەر دەستوەردان بکەن و رەوشێکی ناکۆک بێتە ئاراوە، بزوتنەوەی ئازادی کوردستان سوودی لێببینێت، بۆیە کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکرات بونیاد دەنرێت.

بە هۆی ئەم ترسەیانەوە، بۆ ئەوەی بە پێی بەرژەوەندیەکانی سیستمی سەرمایەداری جیهانی سەر لە نوێ دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن، بە پێویستیان زانی کە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و رێبەرایەتیەکەی لەناو بەرن، بە پێویستیان زانی کە لە کوردستان بەردەوامی بدەن بە سیستمی سەد ساڵەی قڕکردن. بارودۆخەکەیان بەم شێوەیە شیرۆڤە کردووە بە هێشتنەوەی کوردستان بەم شێوازە، دەتوانن دەستوەردانی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. بەم شێوەیە شیرۆڤە کراوە کە لە بارودۆخێکی وەهادا کوردستان بەرەو ئازادی دەڕوات و هەر پێگەیەکی نەتەوە-دەوڵەت کە جەنگی جیهانی یەکەم هێنایە ئاراوە لەناو دەبات و کاریگەریەکەشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو گەشبوونەوەی شۆڕشە دیمۆکراسیەکان، وەکو بەدیهاتنی یەکێتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیکە، لە بارودۆخێکی بەم شێوەیەشدا لە ناوچەکە ئەو دەرفەتەیان نابێت کە دەستوەردانی نوێ و قێزەوەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن.

بۆ ئەوەی بتوانن ئەمەش بکەن، لەسەر بنەمای یاسای کاری زیاتر بۆ سەرمایەداری جیهانگیری و بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەموو بەروبووم و بەرهەمێکیەوە قۆرخ و داگیری بکەن و دەستوەردانی نوێی تێدا بکەن، بەر لە هەموو شتێک بە پێویستیان زانی بزوتنەوەی ئازادی کورد و رێبەرایەتیەکەی پاکتاو بکەن و پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨یان وەکو هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکردن، گرتەبەر و جێبەجێیان کرد.

لە ماوەی ٢٢ ساڵی رابردوودا لە دژی پلانگێریەکە تێکۆشانێکی چۆن بەڕێوەچوو، لە رووی سینووردارکردنی پلانگێریەکەوە، ئەم تێکۆشانە چی گرنگیەکی هەبوو؟

بێگومان ئەمریکا ماوەی ٢٢ ساڵە لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان هێرشێکی پلان بۆدارێژراو و سیستماتیک بەڕێوە دەبات. ئیدی هەموو کەسێک بەم راستیە دەزانێت. ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بیانەوێت بە شێوازی جیاجیا ئەمە بشارنەوە و لە رۆژەڤ دووریشی بخەنەوە، بەڵام ئیدی هەموو شتێک روون و ئاشکرایە. ئیدی هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت کە ئەمریکا دوژمنی کوردی ئازادە و بۆ ئەوەی رێگری لە بونیادنانی کوردستانی ئازاد بکات، هێرشێکی پلان بۆداڕێژراو و سیستماتیک بەڕێوە دەبات.

بێگومان ئەم هێرشەی ئەمریکا هێرشێکی ئاسایی نیە. هێرشی گەورەترین دەوڵەتی جیهانە. ئەم هێرشە هاوکات هێرشی تەنها دەوڵەتێک نیە، واتە تەنها هێرشی ئەمریکا نیە. ئەمریکا ئەمڕۆ پێشەنگی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانگیری دەکات. بۆیە ئەم هێرشە کە ئەمریکای پێشەنگی ئەم سیستمە بەڕێوەی دەبات، بە واتای هێرشی هەموو سیستمەکە دێت. هێرشەکەی ئەمریکا لە دژی ئازادی کوردستان بە واتای هێرشی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانگیر دێت.

بە کورتی ٢٢ ساڵە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و جیهانگیری کە ئەریکا پێشەنگایەتی دەکات، لەسەر بنەمای پاکتاو و لەناوبردن بە ئەنجامدانی هێرشە پلان بۆداڕێژراوەکان و بە شێوەیەکی سیستماتیک، هێرش دەکاتە سەر بوونی کوردی ئازاد و بزوتەوەی ئازادی کوردستان. بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد لە دژی هێرشە جیهانگیریەکانی بەم شێوەیە، بە قارەمانانە و بە شێویەکی چاونەترسانە لە خۆڕاگریدان. ئاشکرایە کە خۆڕاگریەک لە بەرامبەر ئەم هێرشە جیهانیە بەڕێوە دەچێت و ئەمەش واتایەکی قوڵی هەیە. چونکە هێرشەکە جیهانیە، خۆڕاگریەکەی دژی ئەم هێرشەش، لە ئاستی جیهانیدایە.

خۆڕاگریەکەی دژی پلانگێریەکە، هێندەی خۆی دەسپێرێتە هێزی خۆسەری گەلی کورد و کوردستان، هاوکات هێندەش بووە بە تێکۆشانی هەموو گەلان و ژنان و گەنجان و رەنجدەران و کرێکارانیش. خۆڕاگری لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی وەکو خۆڕاگری ئازادی کوردستان جێی خۆی گرتووە و تێکۆشانی شۆڕشگێری دیمۆکراتیکی گەلانی ناوچەکە، وەکو تێکۆشانی ئازادی لە دژی فاشیزم جێدەگرێت.

دەبێت مرۆڤ چوارچێوەی بەجیهانیبوونی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە و کاریگەری و واتا و گرنگیی خۆڕاگری هەرێمی و جیهانیەکە لە دژی پلانگێریەکە، بەم شێوەیە ببینێت. چونکە بۆ ئەوەی بزانرێت تێکۆشانێکی بە چی شێوەیەک بەڕێوە دەچێت و خۆڕاگری دژی پلانگێریەکە خۆڕاگریەکی چۆنە، دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەمە هێرشێکی چۆنە. دووهەمیش دەبێت بزانرێت کە ئەنجامی خۆڕاگریەکە لە چی ئاستێکدا و کاریگەریەکی بە چی شێوازێک دروست دەکات.

مرۆڤ سەرنج بدات، هێرشی پلانگێریەکە لە سەر ئاستی جیهانیدایە و ئامانجەکەشی لەناوبردن و پاکتاوکردنە، بۆیە هێرشێکی هۆڤانەیە، هێرشێکی قڕکردنە و تاوانێکی نامرۆڤانەیە. لەسەر ئەم بنەمایە هێرشەکە بە میتودی هۆڤانە بەڕێوە دەچیت. ئەگەر هێرشەکە بەم شێوەیە بێت، واتە خۆڕاگریەکەی دژی ئەویش، خۆڕاگریەکی بەم شێوەیەیە کە پێویستی بە چاونەترسی و فیداکاری هەیە. ئەنجامی خۆڕاگریەکە تەنها لە کوردستان سنووردار نابێت، بەڵکو گشت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەگرێتە ناوخۆی. ئەم خۆڕاگریە، خۆڕاگریەکی ئاسایی نیە و هەروەها بە ئاسانیش بەڕێوە نابرێت. پێویستی بە هزرێکی مێژوویی، هەوڵی ئازادی، ئیرادەیەکی بەهێز، ئیدیعا، بەرپرسیاری، خولقاندن، بە کورتی پێویستی بە هەڵوێست و خۆڕاگریەک هەیە کە لەسەر هێڵی فیدایی بەرێوە بچیت.

ئاشکرایە کە تێکۆشانی دژی پلانگێریەکەش لە چوارچێوەی ئەم تایبەتمەندیانەدا بەڕێوە چووە و گەشەی سەندووە. خودی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی بەم شێوەیە بەڕێوە دەبات. هزر، شێوازی تێکۆشان، خوڵقاندن و ئارامگرتنی رێبەر ئاپۆ، هێرشێکی بەم شێوەیە کە ئامانج لێی لەناوبردنە لە کات و ساتی خۆیدا شیرۆڤەی بۆ کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پوچەڵی کردووەتەوە. کاتێک مرۆڤ تێکۆشانی دژی پلانگێریە نێودەوڵەتیە بەڕێوە دەبات، بەر لە هەموو شتێک دەبێت مرۆڤ هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ، شێوانی تێکۆشانی، هەڵوێست و تەمپۆن و تێگەیشتنی لە پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە و رۆشنکردنی رێباز و میتودەکانی تێکۆشانی دژی ئەو، شیرۆڤە بکات و بە شێوەیەکی راست و دروست لێی تێبگات. چونکە پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە راستەوخۆ رێبەر ئاپۆ بەئامانج دەگرێت. بۆیە تێکۆشانی دژی پلانگێریە نیودەوڵەتیەکە، تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە. بە هەموو شێوەیەک دەبێت بە تێکۆشانێک کە رێبەر ئاپۆ هێنایە ئاراوە و بەڕێوەی بردووە. دەبێت هەموو کەسێت ئەم راستیە بزانێت. بۆیە زۆر گرنگە هەڵوێست و هزری رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە باش لێی تێبگەین.

ئەم قۆناغەی ئێمەی تێداین، لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانی، هەموو شێوازێکی هێڵ و تێکۆشانی دیمۆکراتیک و ئازادیخواز دێنێتە ئاراوە. شێوازی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی لە بەرامبەر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و جیهانگیری، شیوازی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە لە بەرامبەر پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە. ئەوانەی توانییان شیوازی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ لە دژی پلانگێریەکە تێبگەن و بیکەن بە کردار، دەتوانن لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانی، تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی بەڕێوە ببەن. بە تێنەگەیشتن لە سیستمی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک، گەشکردن و بەهێزکردنی هێڵ و شێوازی تێکۆشانی دیمۆکراسی ئەستەم دەبێت. ئەمەش بەو واتایە دێت کە دەبێت لە هزر و فکر و هەڵوێست و شێوازی رێبەر ئاپۆ باش تێبگەین. هەموو هێزە شۆڕشگێر و دیمۆکرات و سۆسیالیستەکانیش پێویستیان بە هەڵوێستێکی بەم شێوازە هەیە. رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی ئەم راستیانەی کردووە. هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەمە تێبگەن، دەتوانن پارێزنامەکان سەر لە نوێ بیخوێننەوە و هەڵوێستەی لەسەر بکەن. لە بەرامبەر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی جیهانی دەتوانن لە هێڵ و شیوازی راستەقینەی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی رێبەر ئاپۆ تێبگەن. جگە لەمەش رێگای تر ئەستەمە.

شێوازی پراکتیکی تێکۆشانی رێبەرایەتی چۆن بەڕێوەچوو؟ لێرەدا بەر لە هەموو شتێک بێگومان ئەوەی کە پێویستە بەر باسی لێوە بکرێت، ئەو خۆڕاگریی فیداییانەیە کە لە ژێر دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن'دا بەڕێوە چوو. لە گەڵ دەستپێکردنی پلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، رۆحی ملیتانی و فیدایی پەکەکە و وڵاتپارێزی کوردستان کە رێبەر ئاپۆ گەشی کردەوە، ئاگاداری مەترسیی سەر رێبەر ئاپۆ بوو، لە بەرامبەر ئەو مەترسیە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات، لە ناو زیندانەکان و شاخ و شارەکان لەسەر هێڵی فیدایی خۆڕاگری بەرفراوان بوو.

لێرەدا دەبێت لە کات و شێوازی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و دواتریش لە کات و شێواز و خۆڕاگریی فیداییانەی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' باش تێبگەین. لە بەرامبەر پلانگێری نێودەوڵەتی هێڵ و شێوازی تێکۆشان بریتیە لە هێڵ و شێوازی چالاکیەکانی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن'. ئەم هێڵە هێڵی خۆڕاگری ناو زیندانەکانە. ئەم هێڵە هێڵی رۆژووی مردنی ١٤ تەموزە. ئەمە هێڵی هەنگاوی گەریلایە لە ١٥ی تەباخدا. ئەم هێڵە، هێڵی خۆڕاگریی عەگید و زیلانە.

لە دژی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە ماوەی ٢٢ ساڵە بە پێشەگایەتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، هێڵی خۆڕاگریی بزوتنەوەی ئازادی و خۆڕاگریی گەلی کورد، ئەم هێڵەیە. بە کورتی لە بنەڕەتدا بەم شێوەیەیە. لایەنەکانی تریش پشتیوانی لەمە دەکەن.

لەسەر هێڵی خۆڕاگریی فیداییانەی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' بە دەیان ملیتانی شۆڕشگێر شەهید بوون. بە سەدان گەریلای قارەمان لە دژی سوپای فاشیستی تورک شەهید بوون. لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، بە دەیان وڵاتپارێز و شۆڕشگێر چالاکی پرۆتسیۆییان ئەنجامداو هێرشیان کردە سەر پلانگێرەکان، ئاگریان لە جەستەیان بەرداو و شەهید بوون.

لە بەرامبەر پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە ئەم خۆراگریە ماوەی ٢٢ ساڵە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' بەردەوامە. خۆاڕگریەکە لەسەر هێڵی شەهیدبوونە. خۆڕاگریەکی قارەمانێتیە. لە ماوەی ٢٢ ساڵی رابردوودا، ئەم خۆڕاگریە بە دەیان هەزار شەهیدی داوە. بە هەزاران بریندار و بە دەیان هەزار کەس زیندانی و بە دیل گیراون. بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان و گەریلا قەرەمانەکانمان و بزوتنەوەکانی ژنان و گەنجانمان، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، گەلەکەمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، لەسەر هێڵی فیدایی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' لە خۆڕاگریدا بوون و گورزیان لە رووی راستەقینەی پلانگێریە نیودەوڵەتیەکە داوە و بە دەوری رێبەر ئاپۆشدا بازنەیەکیان لە ئاگر دروست کردووە. لە ماوەی تێکۆشانی ٢٢ ساڵدا گورزیان لە پلانگێریەکە و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکەی ئیمرالی داوە و رووی راستەقینەیان ئاشکرا کردووە و پلانەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە و نەتوانراوە بەر لەو تێکۆشانە بگیرێت. لە ئەنجامی تێکۆشانی ٢٢ ساڵی رابردوودا، پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە پارچە پارچە بووە و ئەو رێکەوتنە تێکشکاوە و ئەو سەرکەوتنەی لە یەک رۆژدا ویستوویانە بەدەستی بهێنن، لە ماوەی ٢٢ ساڵی رابردوودا نەیاتوانیەوە بەدەستی بهێنن و تێکچووە.

بێگومان سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکەی ئیمرالی تا ئێستاش بەردەوامە. ئەمریکا و هێزە پلانگێڕە نێودەوڵەتیەکان، بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنی پەکەکە، پلان بۆ هێرشی نوێ دادەڕێژن. پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە دەیەوێت بەردەوامی بە خۆی بدات، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ٢٢ ساڵی رابردوودا زۆر بێهێز بووە و سەرکەوتوو نەبووە. راستە تێک نەچووە و نەچووەتە زبڵدانی مێژووەوە، بەڵام ئەوەی بیری لێدەکردەوە کە لە یەک رۆژدا بەدەستی بهینێت، لە ماوەی ٢٢ ساڵدا نەیتوانی و سەرکەوتوو نەبوو. بە گشتی ئەگەر لەناویش نەبرابێت، بەڵام روون و ئاشکرایە کە پارچە بووە و سەرکەوتوو نەبووە.

لە جەنگی جیهانی سێهەمدا رۆڵی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەم چیە؟

جەنگی جیهانی سێهەم لە ساڵەکانی ١٩٩٠-١٩٩١دا بە هاتنە ئارای قەیران و جەنگی کەنداو دەستی پێکرد و بوو بە شەڕێکی نوێی جیهانی. بە هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، ئەمە هاتووەتە ئاراوە. بە قەیران و جەنگی کەنداو، ئەمریکا کە پێشەنگایەتی سەرمایەی گلۆبال دەکات، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستوەردانێکی بەهێزی سیاسی و سەربازی کرد. دسەڵاتی سەدام حسێنی گەمارۆدا و لە عێراقیدا و خستیە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە و بەم شێوەیە لە ناوەندەوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە و کەوتووەتە قۆناغێکەوە کە لەسەر بنەمای شۆڕشی تشرینی یەکەم، هەر گەشەیەکی شۆڕشگێری و دیمۆکراتیک هەبێت، لەناوی ببات. لایەنێکی، قۆناغی ئاشتی ئۆسلۆیە و لایەنێکی تریشی بۆ سنوردارکردنی شۆڕشی کوردستان، بڕیاری رێگریکردنە لە چوونی پەکەکە بۆ ناو باشوری کوردستان. بە قەیران و جەنگی کەنداو ویستیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنتڕۆڵکردنێکی نوێ بسەپێنن. لە ناوچەکانی تری جیهانیش وەک لە باڵقان، قەفقاس، ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینیش هێرش دەکەنە سەر هەر جۆرە گەشەسەندنێکی شۆڕشگێری و دیمۆکراتیک. مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوەیە باس لە هەنگاوی یەکەمی جەنگی جیهانی سێهەم بکات.

وەک دەزانرێت لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا ئەمریکا لە ناوچە جیا جیاکانی جیهان دەستوەردانی ئابوری و سیاسی و سەربازی دەکرت و دەیەوێت کاریگەریەکانی خۆی زیاد بکات. بە پشتبەستن بە هێرشە گلۆباڵەکان، دوای ئەوەی چەند ئەنجامێکی بەدەستهێنا، لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٩٠دا هەوڵەکانی خۆی بۆ دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر بنەمای ستراتیجی سیستمی نوێی جیهانی، خستەگەڕ. هەندێک کەسیان لە بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتەکەی سەدام حسێنیان لەناو برد و ویستیان عێراق بەدەست بهێنن. لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا بۆ ئەوەی دەستوەردانێکی نوێ لە عێراقدا بکەن و دەسەڵاتی سەدام حسێن بە تەواوەتی لەناو بەرن و هەڵیوەشننەوە، ویستی پەکەکە لەناو بەرێت و پاکتاوی بکات و دواتر بزوتنەوەی ئازادی و دیمۆکراسی لە کوردستانیش بە تەواوەتی لەناو بەرێت. دەسەلاتی ئەمریکا بۆ دەستوەردان لە کاروباری عیڕاق و ناوچەکانی تر، تێکۆشانی بەهێزی بزوتەوەی ئازادی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەکو مەترسیەک دەبینی. بۆیە لەناوبردن و پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی بۆ خۆی وەکو یەکەمین هەنگاو دەبینی. بۆ ئەم مەبەستەش لە چوارچێوەی پلانگێری نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، لە هەوڵی بەدیهێنانی ئەم هەنگاوەدا بوو.

بە کورتی لە دژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستوەردان و هێرشێکی سیستمی سەرمایەداریی جیهانی هەیە. لە نێوان سیستمی سەرمایەداری جیهانی و دەسەڵاتخوازی نەتەوە-دەوڵەتدا شەڕێک هەیە. لێرەدا سیستمی سەرمایەداری جیهانی هێرشی کردووە. لەگەڵ قەیران و جەنگی کەنداوی ساڵەکانی ١٩٩٠-١٩٩١ ئەمە دەستی پێکردووە. دوایین قۆناغی جەنگی جیهانی سێهەمیش پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و رێبەر ئاپۆیە. لەگەڵ دەستپێکردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە ویستیان ئەمە جێبەجێ بکەن. ئەگەر قۆناغی یەکەم، قەیرانی کەنداو و جەنگەکەی بێت، ئەوا قۆناغی دووهەمیش، بە پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە دەستپێدەکات.

سیستمی سەرمایەی جیهانی بۆ ئەوەی دەستوەردانێکی بەهێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بدات، سەرەتا هەوڵیدا بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و رێبەرایەتیەکەی لەناو بەرێت و بەو پێیەش ئیدی رێگریەکانی بەردەمی ناهێڵێت. بەو پلانگێریە نیودەوڵەتیەکە، رێبەر ئاپۆ لەناو نەبرا، بەلام لەسەر بنەمای پلانگێریەکەی ١٥ی شوبات، دوای ئەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ١٥ی شوبات دەستی پێکرد، ئەمریکا دەستی بە شەڕی ئەفغانستان و عێراق کرد و بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تالیبان و سەدام حسێن، لە باشوری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی بەهێزی سیاسی و سەربازی ناوە.

درێژەی هەیە...

ز.ش - ژ.ت