ڕێکخراو و کرێکارانی کامپی مەخمور پشتگیریی هەڵمەتەکەی کەجەکە دەکەن

ڕێکخرا و کرێکارانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، بە هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە دەربڕی.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، ڕێکخرا و کرێکارانی کامپەکە پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە دەربڕی کە بە دروشمی ‘بەسە گۆشەگیریی و داگیرکاریی، کات کاتی ئازادییە’ ڕایانگەیاندبوو.

کرێکارانی کامپەکە بە هەڵواسینی پۆستەر و بڵاوکراوە پشتگیریی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە ڕاگەیاند، ئاماژەیان بەوەکرد: وەک یەکێتیە کرێکارییەکانی کامپی مەخمور پشتگیری خۆمان بۆ هەنگاوی کەجەکە ڕادەگەیەنین سڵاو لەو هەڵمەتە دەکەین.

ف.ق