گەلی قەرس ناڕەزایی لەبەرانبەر دەستگیرکردنی بیلگەن دەردەبڕن

گەلی قەرس دەستگیرکردنی ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرسیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە واز لەو کەسانەی کە دز نین و کار دەکەن ناهێنن.

دوێنێ ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس و ژمارەیەکی زۆر لە بەرێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران. ئەمڕۆش شاندێکی هەدەپە سەردانی ئەو گەڕەکانەی کرد کە لە لایەن شارەوانیەوە قیر کرابوون و پیادەڕەویان تێدە دروست کردبوو.

شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس، شەڤین جوشکوون، گوڵستان کلچ کۆچییغیت، حەبیب ئەکسیک، عەبدوڵلا کۆچ، موراد ساریساچ پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکە سەردانی ئەو گەڕەکانەیان کرد. شاندەکە لەگەڵ کرێکارەکانی شارەوانی لەناو کۆڵانەکاندا گەڕان.

دانیشتووانی گەڕەکەکان ڕایانگەیاند کە تا ئێستا لە کۆڵانەکەیان هیچ خزمەتێک پێشکەش نەکرابوو و لە سایەی هەدەپە خزمەتیان دەکرێت. باسی ئەوەیان کرد کە هەموو ڕۆژ زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و ڕێگاکان پاکدەکرێنەوە. دانیشتووانێکی گەڕەکێک لەگەڵ شاندی هەدەپە قسەی کرد و وتی، "من هەدەپەیی نیم. کورد نیم. بەڵام پێویستە قسەی ڕاست بگوترێت. تاکە داواکاری من ئەوەیە کە ئایهان بیلگەن ئازاد بکرێت. ١٧ ساڵە لە شاری قەرسم، یەکەمجارە کەسێک بەم شێوەیە خزمەتمان دەکات."

حافیزە پاشا و شوکرو تۆروومان موختاری گەڕەکەکان وتیان،"ئەوەی دەڕوات ئایهان بیلگەن نییە، ئەوانەی پێشوو بوون. کەسانێک کە دز نەبن و کار بکەن دەستگیر دەکرێن. دوای ٢٥ ساڵ دروستکردنی ڕێگاکانمان لە گەڕەکەکانمان بینی. بیلگەن بێتاوانە کە دەستگیرکراوە. لەگەڵ هاتنیی شارەکەمان خۆش بووە. شارەکەمان سەرلەنوێ دروست کرایەوە. ئایهان بیلگەن کەسێکی دڵسۆزە، هیوادارم ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە شارەکەمان."

ف.ق